دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
ئەمڕ ۆ بە شکۆو شانازییەوە یادی هەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال وەک یەکەم سەرۆک کۆماری کورد لە مێژووی عیراق دەکەینەوە.
لای هەمووان ڕوونە ئێستا عێراق بە دۆخێکی سیاسی نەخوازراودا تێدەپەڕ ێت و نەبوونی دیالۆگێکی نیشتمانیی و بەرپرسیارانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ زاڵبوون بەسەر گرفتەکاندا، دەرخەری ئه و ڕاستییەیه و ئاماژەیەکی ڕوونە کە ئێستا لەهەمووکات زیاتر پێویستمان به و سیاسەتە حەکیمانەیەیە کە سەرۆک مام جەلال پەیڕ ەوی دەکرد لەپێناو سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان. ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق و کوردستان زیاتر شاهیدی ئه و ڕاستییە دەدەن کە ئه و بۆشاییەی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دروستیکرد بە ئاسانی پڕ نابێتەوە و تەنها ڕێگەش بۆ زاڵبوون بەسەر گرفتەکاندا، گەڕ انەوەیە بۆ سیاسەتی حەکیمانەی مام.
لەم ڕۆژە مێژووییەدا جارێکیتر بەڵێن و وەفاداری بەرامبەر بیروباوەڕ و ڕێبازە پیرۆزەکەت دووپات دەکەینەوە. خەمی خەڵک و دابینکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ هاووڵاتییانمان دەکەینە بنەمای کارکردنمان و بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافەکانیان ناکەین. بەردەوامی بە هەوڵەکانمان دەدەین لەپێناو قووڵکردنەوەی ڕۆحی تەبایی و پێکەوە ژیان لەنێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکان. وەک هەمیشە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ستراتیژی کارکردنمان دەبێت و بەرگری لە بەها مرۆیی و دیموکراسییەکان دەکەین.
سڵاو لە ڕۆحی پاکی سەرۆک و ڕابەرمان مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
6ی نیسانی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!