ناونیشانی پەرتوەک: لەسەر باڵی سیمرخ
ناوی نووسەر: #گەلاوێژ ساڵح فەتاح#
دیزاینی بەرگ: مەحمود خۆشناو
تایپ و مۆنتاژ: لەیلا سابیر
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: شڤان
تیراژ: 1000 دانە
ساڵ: 2004
$وتەی نووسەر$
خوێنەرانی بەڕێز وا لەسەر باڵی سیمرختان دەخەمە بەردەست، کە باس لە ڕووداوی چوونە کۆنفرانسێک دەکات، بەڕاستی وەکو ئەڵێن زۆری ئه و کۆنفرانسانەی ئەگیرێن و خەڵک بەهەڵە داوان و سنگ دەرپەڕاندنەوە بۆی دەچن کە گوایە ناودار و هەڵبژاردەن بۆیە بانگکراون بۆ کۆنفرانس، کەچی لەڕاستیدا بەشی زۆری ئه و کۆنفرانسانە (ناوی گەوره و دێی وێرانن) و زۆری ئه و کەسانەی بۆی ئەچن وەک پاڵەوانەکانی لەسەر باڵی سیمرخیان لێ بەسەردێت.
خوێنەرانی بەڕێز لێم ببورن کە کتێبەکەم دیسان بە کوردی پەتی نووسیوە، ئه و کەلیمه و وشە تازە سەیرانەم تێنەخستووە چونکە من لێیان تێناگەم و حەزیشیان لێناکەم، بۆیە داوای لێبوردنتان لێدەکەم.[1]