ناو: لەشکر
ناوی باوک: حەمید
ڕۆژی لەدایکبوون: #21-03-1984#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
بەربژێری ژمارە 7 لە لیستی ژمارە 161ی #ڕەوتی هەڵوێست# لە بازنەی سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕڵەمانی کوردستان.
$ئاستی خوێندن:$
بەکالۆریۆس لە زانستی خۆراک وکۆنتڕۆڵی جۆری لە زانکۆی سلێمانی ساڵی (2005-2009)
لە ئێستادا خوێندکاری ماستەرم لە زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی لە بواری زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری و لە قۆناغی توێژینەوەی ماستەر نامەکەمدام.
$بڕوانامەو چالاکی زانستی:$
خاوەنی بڕوانامەی (ISO)م لە بواری پشکنینی خۆراک وەک یەکەم کەس لەکوردستان
خاوەنی (10) بڕوانامەی ناوخۆی و نێودەوڵەتیم لەسەر بابەتەکانی چۆنیەتی هەڵسوکەوتوو مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڵاتیان
زیاتر لە (10) وڵات دەورەی زانستیم بینیوە لەسەر بابەتی کوالێتی خۆراک لەوانە لە وڵاتەکانی ( هۆڵەندا، بەلجیکا، سعودییە، دوبەی، لوبنان، تورکیا، ئێران)
$خزمەتکردن لە کەرتی گشتی:$
لە بەرواری 06-12-2011 وەک فەرمانبەر لە حوکمەتی هەرێم دامەزراوم.
لە 01-01-2012 بۆ 01-07-2015 لە لێژنەکانی تەندروستی و قائیمقامیەت کارم کردووە.
لە 01-07-2015 بۆ 01-01-2020 وەک سەرپەرشتیاری لێژنەکانی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی کارمکردووە.
لە 01-01-2020 بۆ 01-07-2021 وەک سەرۆکی لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی کارمکردووە.
نزیکەی 14 ساڵە کار دەکەم لەبواری سەلامەتی و کوالێتی خۆراک.
$کارکردن لە کەرتی تایبەت:$
سەرپەرشتیاری تاقیگەی و بەرهەم هێنانی ئاو لە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت لە سلێمانی ساڵی 2011.
ڕاوێژکاری کوالێتی کۆنتڕۆڵی لە کۆمپانیایەک تایبەت بە پشکنینی خۆراک لە ساڵی 2017.
ڕاوێژکاری کوالێتی کۆنتڕۆڵی کۆمپانیایەکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ساردەمەنی لە سلێمانی لەنێوان 01-07-2021 بۆ 01-03-2023
ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی تەندروستی و بنکۆڵکاری خۆراک لە دیبلۆماتیک 01-07-2021 وە و تائێستا 2024 بەردەوامم.
$ڕۆڵم لە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لەبارەی سەلامەتی و کوالێتی خۆراک:$
•زیاتر لە 1200 بابەتی تەندروستی و زانستیم لەسەر کوالێتی و سەلامەتی خۆراک بڵاوکردۆتەوە لە تەلەفیزیۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
•هۆشیارکردنەوەی کۆمپانیا و کۆگاکانی خۆراک و دوکاندار و خواردنگەکان سەبارەت بە خۆراک لەڕێگەی پێدانی زانیاری و ڕێنمای.
•دەرخستنی ئەو فێڵانەی لە کوالێتی خۆراکدا دەکرێت لەڕێگەی بەدواداچونی وردی تاقیگەی و ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان.
•خۆبەخشانە چەندین سیمینارم پێشکەش کردووە سەبارەت بە هۆشیاری و سەلامەتی خۆراک بۆ خوێندنگاکان و فەرمانگەکان.
•ئەوەی جێگای خۆشحاڵیمە کە وەرگرتنەوەی نەتیجەی کارەکانمە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەوەی سودمەند بوون لە بەرنامەو بڵاوکراوەو بەدواداچونەکانم.
•لە ئەنجامی کارو بەدواداچونە زانستییەکانم و خزمەتی هاوڵاتیان بەردەوام توشی گرفت و بێزارکردن وهەڕەشە و گواستنەوەو دورخستنەوە بومەتەوە لە لایەن بەرپرسانی تەندروستی و هەندێک لە بازرگانەکان و تەنانەت چەندین جار ڕوبەڕوی دادگایان کردومەتوەو کە بە فەزڵی خودای گەورە سەرکەوتوبووم بەرامبەریان.[1]