ناونیشانی بابەت: $بۆ کچە کوردێ$
بابەت: هەڵبەست
نووسین: #سوارە ئێلخانی زادە#
دزەی نیگای ژێر تارای شەرم و ناز
سەرنجی کێشام کیژی کرچ و کاڵ
ئەی پەریزادەی ئەوپەڕی جوانی
لەوساوە کە تۆ
بازی نازی چاو
بۆ منی کڵۆڵ ئەنێرێتە ڕاو
دڵ وەک دوو تەپڵەی
سوارەی کوردی
جوانووی نەگیراو
مەیل ئەخاتە باڵ
خەرمانەی بۆنی زولفت لەسەر شان
بۆی کێوی شەوبۆ فەسڵی درەنگان
تێریتە بیرم
چاوە کاڵەکەت
هەسارەکەی ڕۆژ بۆ ڕێبواری شەو
یاخۆ قاسپەی کەو لە دەم بەیانا
بۆ هەوارنشین، هەوارگەی شاهۆ
تێریتە بیرم
کە ڕووی وتارت نەکەیتە لای من
سروەی بەیانی، ئازیز شنەشن
تێریتە بیرم
[1]