ناونیشان: $پارافرێزەکان و پێشنیارێک بۆ نووسەران$
بابەت: وتار
نووسین: دیار لە تیف
بەران: نێرە
مەڕ: مێیە
بەرخ: دەبێتە کاوڕ ساڵێک بەسەر بەرخدا چووبێت کاوڕیش دەبێتە شەک شەکیش دەبێتە مەڕ یان بەران.
سەگ: نێرە
دەڵ: مێیە
تووتک: بەچکەی سەگ، یاخود تووتەڵە.
مریشک: مێ
کەڵەشێر: نێر
جووجک: بەچکەی مریشک، جووجەڵە، دواتر پاش قۆناخی جووجەڵە، باڕۆک دێت.
مانگا: مێیە
گا: نێرە.
گوێرەکە: بەچکەی مانگایە، یان جوانەگا و گوێلک، لەو قۆناخە تەمەنییەی زێدەتر نییە و ناوی لێ نەنراوە.
جوانوو: بەچکەی ئەسپ.
جاشک: بەچکەی گوێدرێژ.
گاکۆتر: کۆتری گەورە، دەستنیشان کردنی گەورەیی قەبارەی.
ماین: کاتێک گوێدرێژ و ماین جووتدەبن، قاتر و هێستر درووست دەبن، بەڵام قاتر خۆی نازێت.
کاریلە: کار لەپاش گەورەبوون دەبێتە گیسکگێسک، دواترێک دەبێتە چووتر، لە دوای چووتر دەبێتە بزن.
ئاسک: نێرە
مامز: مێیە.
ئاسک: بە بەچکەی دەوترێت وەڵەو، دواتر هەراش دەبێت و جەیرانی پێدەوترێت.
بەر لە دەستپێک، گرنگە بیزانین پارافرێزەکان لە توانایاندا هەن ببنە ئیدیۆم، ئەمەش جێبەجێکاریانەش بسڵمێنرێت و بەڵام چونکە باسەکە لەسەر ئیدیۆم نییە، خۆمی لێ دەبوورم.
هەریەک لەم وشە ئاماژە لێکراوانە پارافرێزن، ئەم پارافرێزانە لە ڕێگەی شێوەدانەوە دەبێتە هۆکاری درووستبوونی دووهێندەیی کردنی زمان. هەموو دووهێندەییەکی زمانی بۆ خۆی پارافرێزە. پارافرێز بەزوانی کوردی(سەرلەنوێ داڕشتنەوە)ی پێ ئیوژن. پارافرێز بۆ ئەو وشانەیە کە یەک حاڵەتیان هەیە، بە دەربڕینی جیاواز، بەڵام بۆ هەمان واتا. بە دڵنیاییەوە پارافرێز هاوواتایی نییە، یانی هاوواتایی کردنی وشەفەرهەنگییەکان نییە. بەڵکو خاوەن نیشانەواتایی جودان، بۆ مانایەکی تایبەتتر لە مانا گشتییەکە. نموونەی(ئاسک) کە وشەیەکی گشتییە و کاتێک (وەڵەو) دادەنرێت دەبێتە یەکەیەکی واتایی تایبەت، بۆ هەمان مانا. کاتێک هاوڵاتییەکی شارنشین زانیارییەکی زمانەوانیی لەو جۆرەی نییە، ئەمە بە جۆرێک ئاساییە، گەر ئاستی زانینگەی لاوازبێت، بەڵام بۆ نووسەرێک هەمان شت نییە، بەتایبەت ڕۆماننووس و چیرۆکنووس، دواتر شاعیر دێت. هەندێک یەکەی کەرەستەی زمانیی هەن تایبەت کراون، وشەدانی پزیشکێک لەگەڵ مامەڵە وشەنامەییەکانی بواری دارتاشێک فیتەرێک جیاوازن، کەرەستەکانی فەرهەنگیی مامۆستایەکی بیرکاری لەگەڵ کەرەستە فەرهەنگییەکەی ناو مێشکی امۆسایەکی وەرزش جودان. هەر بوارێک و یەکەی کەرەستەی فەرهەنگی و وشەنامەیی تایبەت بە خۆیان هەن. کاتێک گێڕەرەوەیەک ڕێی دەکەوێتەسەر وشەگەلی ناوبراو و بەهەڵە بەکاری دەبات ئەوە دووجار ترسناکە، جارێکیان بەو مەڵامەتەی زمان بەرەو هەڵدێر دەبات، ئەویتریان زانینی هەڵە بە خوێنەر دەبەخشێت، خوێنەریش هەمان هەڵە دەگوازێتەوە و یەکێکیتر دەماودەم دەپەخشرێت؛ نووسراو بۆ نووسراو بەکاردەبرێت و زمان دەشێوێت. نووسەران پاسەوانی زمانن، کێشەکە هەر لە بەکاربردنی هەڵەدا نییە، بەڵکو ڕێک ئەوەیە نووسەری ڤەگێڕ ئاشنایی فەرهەنگیی کزۆڵ و نەبوو بێت. ئەمە خۆی لە خۆیدا گۆشەنیگای تەسک دەکات، خەیاڵی سنووردار و کاریگەری دەخاتە سەر فەزای نووسین و ڕووداو و گێڕانەوەش.
هەموو نووسینێکی باش پێویستی بە گەمەهونەرییەکان و ئاوەڵواتا و ژیربێژییە، بەڵام هەموو نووسینێکی باشتر پێویستی بە دەوڵەمەندی زمانە، بەپیتیی وشەدان و یەکەفەرهەنگییەکانی ئاوەز و سوودوەرگرتنە لە کەلەپوور و ئاوازی تەکنشینی وشە لە پێکهاتەی ڕستەدایە.
کاتێک نووسەر پێویستدەکات باس لە زاینی مەڕ بکات و دەبێت بزانێت پێیدەوترێت: بەرخ. کاتێک قۆناغەکانی تەمەنی دەگێڕیتەوە پێویستە بزانیت چی پێدەوترێت. گەر ئەم فەرهەنگەزمانەوانییە، چەسپاوی بنەڕەتی مەژکی نووسەر نەبێت، ئەستەمە بتوانێت دۆخگێڕەوەبێت و ڕووداوی ئاوەڵا بهێنێتە ناو زمان و دەقەوە.
[1]