بابەت: مێژوو
1. مزگەوتی حاجی ئەحان (حاجی حان): حاجی ئەحمەد (ئەحان) لە قەڵاچوالانەوە هاتۆتە
سلێمانیسلێمانی. شاعیر بووە و لە شیعردا نازناوی (شەوقی) بووە و ئەم مزگەوتەی دروستکردووە.
2. مزگەوتی تەکیەی وسو پاشا (مزگەوتی مەڵکەندی): پێش شاری سلێمانی دروستکراوە لەلایەن خەڵکی گوندی مەڵکەندییەوە، لە مامۆستاکانی حاجی مەلا ئەحمەدی نودشێیە.
3. مزگەوتی شێخەلی: پێشتر بەناوبانگ بووە بە مزگەوتی مەلا ئەمینی مام ڕۆستەم (کەوتۆتە پشت بانقی ڕەشید)ەوە. دروستکەری مزگەوتەکە حاجی ئەوڵای حەمە کەرکووکلیزادەیە.
4. مزگەوتی بن تەبەقی هەرمنی: دروستکەری مزگەوتەکە سلێمان پاشایە. کارێزێکی لەناودا بووە کە بە پلیکانە ئەچوویتە خوارەوە، ئێستاش ماوە.
5. مزگەوتی سەید ئەحمەدی نەقیب: دروستکەرەکەی سەید ئەحمەدی میرە سووری نەقیبە.
6. مزگەوتی عەلی کەمال: لە گەڕەکی عەلی کەمالە و یەکێکە لە مزگەوتە گەورە و ڕێک و پێکەکانی سلێمانی.
7. مزگەوتی حاجی شێخ ئەمینی خاڵ: دروستکەری مەلا مستەفا کوڕی مەلا شەمسەدینی کوڕی مەلا عوسمانەو لەکاتی گواستنەوەی قەڵاچوالان بۆ سلێمانی بە داروپەردووی مزگەوتەکەی قەڵاچوالان ئەم مزگەوتە دروستکراوە.
8. مزگەوتی شێخ محەمەدی بەرزنجی: لە گەڕەکی سابوونکەرانە، دروستکەرەکەی سەید عەزیز جۆڵا و ئەهلی گەڕەکە.
9. مزگەوتی سەید حەسەن (مزگەوتی عەبدولڕەحمان پاشای بابان): دروستکەرەکەی ئەوڕەحمان پاشایە کە خۆی مامۆستای مزگەوتەکە بووە،
نالی نالی شاعیر لەم مزگەوتەدا ژووری هەبووە.
10. مزگەوتی هەمزاغا: دروستکەری باپیری
پیرەمێردپیرەمێرد ی شاعیر بووە و نزیک ماڵ و چایخانەکەی پیرەمێرد بووە لە سابونکەران.
11. مزگەوتی شێخ بابا عەلی: لە پێشدا بەناوبانگ بووە بە مزگەوتی شێخ عەبدولڕەحمان شێخ ئەبو بەکر دروستکەری ئەوڕەحمان پاشای بابان بووە لە مامۆستاکانی مەولانا ئیبراهیمی بیارەیی و مامۆستا عەلی بەرزنجی قازی سلێمانی و
مەولانا خالیدمەولانا خالیدی نەقشبەندی بوون.مامۆستا مەلا حسێنی گۆجەش.
12. مزگەوتی شێخ محەمەدی ئەڵەکی (ناوبازاڕ): دروستکەرەکەی عەزیز ئاغای مەسرەف بووە لە زەمانی ئەحمەد پاشای بابامدا مەسرەف کەری پاشا بووە.
13. شێخ جەلالی قەرەداغی (قەزازەکان): دروستکەرەکەی حاجی عەزیزی خەیات بووە.
14. مزگەوتی
موفتیموفتی: دروستکەرەکەی مەلا مەحمودی پیر حەسەنی باوکی مەلا ئەحمەدی چاومار بووە لەم مزگەوتەدا کتێبخانەیەکی قەشەنگ و ڕێک و پێک هەبووە دەوڵەمەند کراوە بە چەندەها کتێبی نایاب و بە نرخ، کە ئینگلیزەکان سلێمانیا بۆردومانکرد یەکەم بۆمب کە خرایە خوارەوە بەر ئەم کتێبخانەیە کەوت و ئاگری تێ بەردا و کۆششی سەدان ساڵی کردە خۆڵەمێش. ئێستا شوێنەکەی بۆتە قەیسەری (کەوتۆتە پشتی ئوتێل شیرین لە جادەی کاوە).
15. مزگەوتی تەکیە ڕووتە: دروستکەری شێخ عەلی تاڵەبانی و خەڵکی گەڕەک بووە و زیکر و تەهلیلەی تیا دەکرا.
16. مزگەوتی قامیشان: دروستکەری عەبدولڵا پاشای دوا میری بابان بووە لە گەڕەکی
کانێسکانکانێسکان.
17. مزگەوتی کانێسکان (سەرچاوە): دروستکەری عەبدولڵا پاشای بابان بووە لەسەر کانی و ئاوەکەی سەرچاوەی کانێسکان دروستکراوە.مامۆستا مەلاعەبدوڵڵای گەڵاڵە پێشنوێژی کردوە ساڵی چل و پەنجاکان.
18. بن تەبەقی بچکۆلە (عیرفان): دروستکەری خدر ئاغای ئاشنای بابانەکان بووە لە ساڵی
1837 بووە.
19. مزگەوتی شێخ سەلام: لە جادەی
مەولەویمەولەوی، زەوی مزگەوتەکە هی بابانەکان بووە بە سەرپەرشتی شێخ قادری گەورە (قازی سلێمانی) بە پارەی خەڵکی گەڕەک دروستکراوە.
20. مزگەوتی گەورە: دروستکەری ئیبراهیم پاشای بابان بووە کە دروستکەری شاری سلێمانی بووە گەورەترین و بەناوبانگترین مزگەوتی سلێمانی بووە، یەکەم مامۆستای ئەم مزگەوتە
شێخ مەعروفی نۆدێ شێخ مەعروفی نۆدێ بووە، پاش کاک ئەحمەدی شێخ سەید غەوسە و شێخ محێدینی سەید غەوسە خەتیبی بوو، لە زەمانی کاک ئەحمەد دا حاجی مەلا عەزیزی دێلێژەیی کراوە بە واعیز، لە سەردەمی شێخ مەحمودی نەمردا شوێنی کڵپەسەندنی جۆشی نیشتمان پەروەریی بووە، تەرمی
کاک ئەحمەدی شێخ کاک ئەحمەدی شێخ و
شێخ مەحمودی نەمر شێخ مەحمودی نەمر لەوێ نێژراون. یەکەم مزگەوت بووە کە نوێژی هەینی تیا کراوە و گۆڕی پاشاکانی بابان لەوێیە. یەکەم منارە لە سلێمانی لەم مزگەوتەدا دروستکراوە لەسەر بڕیاری سوڵتانی عوسمانی سوڵتان عەبدولحەمید لە ساڵی 1308ی کۆچی، لە ساڵی 1998دا لەسەر ئەرکی هەڤاڵ
مام جەلال مام جەلال مەرقەدی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمودی نەمر نۆژەنکرایەوە قوببەیەکی جوان و قەشەنگی بۆ دروستکرا.
21. مزگەوتی
تەکیەتەکیەی شێخ مارف: دروستکەری حاجی بەگە لە ساڵی
1945 دوستکراوە، لە ساڵی
1980 بەر جادەی سی مەتری کەوتووە و ڕوخێندراوە.
22. مزگەوتی شێخ عەبدولڵای
هەولێرهەولێری (شێخ عەوڵا) یان مزگەوتی دوو دەرگا لە ئەسحابە سپی: دروستکەری سەید عەبدولقادری بەرزنجییە لە ساڵی 1231ی کۆچی.
23. مزگەوتی شێخ عەبدولڕەحمانی عازەبانی (مزگەوتی هەلاجەکان): دروستکەری مەحمود پاشای بابان بووە.
24. مزگەوتی مەلا عەلی نیزامی: دروستکەری مەلا عەبدولڕەحمانی ڕەسوڵ ئاغا بووە.
25. مزگەوتی شێخ لەتیف: دروستکەری شێخ عەبدولکەریمی شێخ قادری سنەیی بووە. ئەم مزگەوتە ساڵی
1980 بەر جادەی سی مەتری کەوتووە و ڕووخێنراوە.
26. مزگەوتی شێخ ئەمینی
قەرەداغقەرەداغی :دروستکەری میری بابانەکان بووە، بەناوبانگ بووە بە مزگەوتی شێخ مارفی قەرەداغی. وەختی خۆی خانەقای نەقشبەندییەکان بووە.
27. مزگەوتی حاجی مەلا ڕەسوڵ: دروستکەری باش چاوەش باپیری حەمە پاشای ئەوڕەحمان ئاغایە ئەم مزگەوتە بەر جادە کەوتووە و شوێنەکەی فولکەی نالییە.
28. مزگەوتی خانەقای مەولانا خالید: دروستکەری مەحمودی پاشای عەبدولڕەحمان پاشا بووە، مەولانا خالیدی نەقشبەندی ئیمام و خەتیبی ئەم مزگەوتە بووە.
29. مزگەوتی مەلا حسێنی پیسکەندی: مزگەوتەکە لە پێشدا بینایەکی بچوکی کۆن بووە، مەلا حسێنی پیسکەندی گەورەی کردووە و چاکی کردووە. مزگەوتەکە کەوتۆتە گەڕەکی سەرشەقامەوە.
30. مزگەوتی حاجی مەلا عەزیز (مزگەوتی مەلا حەمە ئەمینی بالیکدەریی): دروستکەری حاجی مەحمود ڕەش بووە.
31. مزگەوتی شێخی حسێنی قازی: دروستکەری حاجی مەلا عەبدەلڕەحمانی کانی کەوە بووە.
32. مزگەوتی خانەقای حاجی مەلا عەلی مەلا وەسمان: دروستکەری حاجی ڕەسوڵی حەمە ئاغای گورون بووە، حاجی مەلا عەلی ئیمام و مودەڕیسی ئەم مزگەوتە بووە، ئەم پیاوە خەلیفەی شێخ سیراجەدین (شێخ عوسمانی تەوێڵە) بووە تەرمی پیرۆزی لەو مزگەوتەدا نێژراوە، شوێنی زیارەتی خەڵکی سلێمانییە.
33. مزگەوتی قامیشانی خواروو: دروستکەری حاجی ڕەسووڵ ئاغا بووە.
34. مزگەوتی مەی غەفوور (باوکی نەجمەدین مەلا): دروستکەری بابانەکان بووە.
35. مزگەوتی شێخ یوسف: دروستکەری شێخ یوسف بووە.
36. مزگەوتی خومخانەکان (ناوبازاڕ گوزەری ئاسنگەرەکان): دروستکەری حاجی عەبدولڕەحمان بەگ بووە.
37. مزگەوتی شێخ عەباس: لە گەڕەکی
جولەکانجولەکان شوێنی کەنیشتەی جولەکەکان بووە پاش ڕۆیشتنی جولەکەکان کرا بە مزگەوت لە ساڵی
1950 دا.
38. مزگەوتی خانەقای
مەحویمەحوی: دروستکەری حاجی مەلا محەمەد مەحوییە کە سوڵتان عەبدولحەمید هەزار لیرەی ناردووە بۆ تەعمیر کردنی و کراوە بە خانەقا. مەلا عەسمانی باڵخی باوکی مەحوی ئیمام و مودەڕیسی بووە.
39. مزگەوتی شێخ مەحمود (چوارباخ): دروستکەری شێخ مەحمودی قەرەچێوار بووە لە ساڵی
1939 بە پارەی خەڵک دروستی کردووە.
40. مزگەوتی حاجی عەلی ئاغا (عەبدولڵا لوتفی): دروستکراوە لەلایەن عەبدولڵا لوتفی بەناوی باوکییەوە ناوی ناوە.
41. مزگەوتی نالی: لەلایەن خێرەومەندی گەڕەکەوە دروستکراوە.
42. مزگەوتی حاجی جەمال: لەلایەن حاجی جەمالی فەرەج ئەفەندییەوە دروستکراوە.
43. مزگەوتی حاجی حەسەن خەفاف (لۆکە): لەلایەن حاجی حەسەنی خەفافەوە دروستکراوە.
44. مزگەوتی حاجی عەلی کۆڵەک: لەلایەن حاجی عەلی کۆڵەکەوە دروستکراوە.
45. مزگەوتی حاجی فەرەجی سوسێ: لە تەنیشت گردی شێخ محێدینە، حاجی فەرەجی سوسێ دروستی کردووە.
46. مزگەوتی دارۆغا: لەلایەن خێرەومەندانی گەڕەکەوە دروستکراوە.
47. مزگەوتی سەلیم بەگ: لە سەر جادەی
ئیبراهیم پاشا ئیبراهیم پاشایە، سەلیم بەگ دروستیکردووە.
48. مزگەوتی حەمەساڵح بۆسکان (
توی مەلیکتوی مەلیک): حەمە ساڵح بۆسکان دروستی کردووە لەسەر شەقامی توی مەلیک.
49. مزگەوتی سەیوان: دروستکەری حاجی ئەحمەد و بە یارمەتی خێرەومەندی گەڕەک لە نزیک گردی سەیوان دروستکراوە.
50. مزگەوتی جەمال ڕەمزی مەلا مارف: کەس وکاری جەمال ڕەمزی مەلا مارف دروستیان کردووە لە گەڕەکی مامۆستایانە.
51. مزگەوتی دارلسەلام: خێرەومەندێک دروستی کردووە، کەوتۆتە سەر جادەی کارێزەوشک.
52. مزگەوتی حاجی عوسمان عەلاف: حاجی عوسمان عەلاف لە گەڕەکی زەرگەتە دروستی کردووە.
53. مزگەوتی هەنجیرەکە لە گەڕەکی ئازادی: خێرەومەندێک دروستی کردووە، کارێزێکی گەورەی تیایە.
54. مزگەوتی گردی سەرچنار: خێرەومەندی گەڕەک دروستیان کردووە.
55. مزگەوتی شێخ فەرید لە گەڕەکی ڕیعایە: کەس و کاری شەهید شێخ فەرید دروستیان کردووە.
56. مزگەوتی حەمەی حاجی ڕەشید: لەسەر جادەی شەهیدانی ئازادییە.
57. مزگەوتی سەڵاحەدین: لەسەر جادەی ئیبراهیم پاشایە خەڵکی گەڕەک دروستیان کردووە.
58. مزگەوتی عوسمان ئاغا: لە گەڕەکی مامۆستایانە.
59. مزگەوتی بەختیاری: لە گەڕەکی بەختیارییە.
60. مزگەوتی بێخود: لە گەڕەکی خەباتە خێرەومەندی گەڕەک دروستیان کردووە.
61.مزگەوتی حاجی ئەحمەد بۆسکانیە لەسەر دەستی خۆی دروستی کردوە دەکەوێتە خوار مزگەوتی عەلی کەمالەوە
مزگەوتی شەفیق بەگ لە سەرجادەی کارێزەوشک و مزگەوتی حاجی مستەفا کونجرینی کە حاجی عەبدوڵا کونجرینی دروستیکردوە لەگەڕەکی کارێزەوشک..چەندەها مزگەوتی تر.
[1]