قشقەڕە بە خۆڕایی پشتی گامێشی ناخورێنێ
قشقەڕە باڵندەیەکە، مرۆڤ زۆر ناوی بۆ داناوە(قەڵانچە وقەلەباجکە، قەلە بەڵەکە، قەلەڕەشکە، قەلە سابوونە) بەهۆی ئەوەی ڕەنگی ڕەش و سپیە بۆیە(قەلە بەڵەکە)م پێ لەناوەکانی تر خۆشترە، ئینجا ئه و قەلە بەڵەکە سوودگۆڕکێ لەگەڵ گامێش دەکات، خۆی دوو کار بۆ گامێشەکە دەکات یەکەم هەڵدەستێت بە خاوێنکردنەوەی گامێشەکە لە زیندەوەرە زیانبەخش و مشەخۆرەکان، دووەمیش گامێشەکە ئاگادار دەکاتەوە لەنزیکبوونەوەی ئاژەڵە دڕندەکان، لەبەرامبەریشدا گامێشەکەش دوو سوود و کەڵەک دەبەخشێتە قەلەباچکەکە(قشقەڕەکە) ئەوانیش: سەرچاوەی بژێوی و خۆراکن بۆ قەلەباچکەکە و هەروەها دەیپارێزێت لە دوژمنەکانی، ئه و ڕێکەوتن و هاوسەنگیە سروشتیه، مرۆڤ کردویەتی به و ئیدیۆمە جوانە وەک ئامۆژگاری و ڕێنوێنی و هۆشیاری پێمان دەڵێت هەموو کارێک کە دەکرێت ئامانج و مەبەستێکی لەپشتە و کەس لە بەلاش کار بۆ کەس ناکات و ژیان و کار و کاردانەوەیە، ئەرک و مافە بۆیە وتویەتی: قشقەڕە بە خۆڕایی، پشتی گامێشی ناخورێنێ.
[1]