لەگەڵ سەگ کەوتۆتە چاڵەوه
لە هەولێرێ دەوترێت: لەگە سەی کەوتیتە چارێ، سەگ ئه و ئاژەڵە ماڵیەی لە دێر زەمانەوە لەگەڵ مرۆڤ هۆگری پەیداکردووە و بووە بە هاوەڵ و پاسەوانی، مرۆڤیش زۆر خۆشی ویستووە، بەڵام بەهۆی بیروباوەڕی ئاینیەوە کورد کە زۆرینەی موسڵمانە بەچاوی پیس و گڵاو سەیری دەکەن، تەنها شوانکارەکانی نەبێت نرخی سەگیان لایە و تا ئەمڕۆش هاوەڵی بەوەفای یەکترن، لەبەر ئەوەی زۆربەی ئه و ئیدیۆمانەی لەسەر سەگ هەن لایەنی خراپە و سیفاتی بەدی بەنمونە هێنراوەتەوە و هەرچی ئیدیۆمی کوردانە لەسەر سەگ لایەنی خراپی سەگی وەرگرتووە وەکو:(سەی نان بدە، سپڵەی نان مەدە و سەش بەژنان ناوەڕێت، سەگی لە سەگە، دەڵێی سەگی هاوشارە، سەگی هەڵەوەڕە، سەگی هار تەمەنی چل ڕۆژە، سەگی پێ سوتاوە، بەخوا سەیە)، جگە لەمە ناوی سەگ لە زۆربەی جنێوەکانی مرۆڤ ناوی بەخراپە دەهێنرێت و وتراوە: سەگی سەگباب، سەگباب، سەی لەسە، هەڵبەت له و ئیدیۆمەش هەر بەخراپە ناوی سەگ وەرگیراوە، لێرەش کە وتراوە لەگەڵ سەگ کەتۆتە چاڵ، مرۆڤ لە چاڵ بێت و هاونشینی سەگ بێت بەدڵنیایەوە زیانی دەبێت، لەبەر دوو هۆکار یەکەم: ئەگەری هەیە گازت لێ بگرێت و دووەمیش: لەبەر گڵاویەکەی، ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێک دەوترێت کە لەگەڵ پیاوخراپێک کەوتبێتە مامەڵەیەکەوە یان کێشەیەکەوە دەوترێت: لەگەڵ سەگ کەوتۆتە چاڵەوە.[1]