دێڵە بەبا
لە شاری هەولێر دەوترێت:(دێرە بەبا) واتە: مێینە و دێڵی نێرخواز، بەراز و سەگی مێینە کە ئارەزووی نێریینەی خۆیان کرد پێیان دەوترێت: بەبا، دێڵەی سەگ کە بەبا دێت، گۆڵە-گۆرە وگەماڵ سەگی نێرینەی هەموو ناوچەکەی دەکەوێتە دوای، یەکێکە لە زەماوەندە بە کۆمەڵیەکانی سەگ، له و هەموو سەگه گەماڵە کامەیان بەهێز بێت دێڵەکە دەخاتە بەر حەملەی خۆیی و دەکەوێتە دێڵەکەوە و دیمەنێکی سەیر و سەمەرە دروست دەبێت، چوکی گۆرەکە لەدوای ئۆرجازم-ترۆپکی خۆشی لەزێی دێڵەکە گیر دەبێت و دێڵەکە بەئامانی خوای بەری نادات، به و حاڵەتەش دەوترێت: نووسان واتە: گۆرەکە بەدێڵەکەوە نووساوە، ئەمەش ماوەیەکی دەوێت تاوەکو ئاڵوشی دێڵەکە دادەمرکێتەوە و چوکی سەگەکە بەردەدات، ئه و حاڵەتە لە کوردەواریدا بووە بەئیدیۆم و بەژنێک یان کچێک، کە کوڕی گەڕەکیان بەدواوە بێت یان هەر ڕۆژەی دۆستی یەکێک بن یان هەتیوو و خوێڕی زۆریان بەدواوە بێت دەوترێت: دێڵە بەبا.[1]