ناو : دەريا
ناوی باوک: جەمال
نازناو: دەریا حەوێزی
ناوی تەواوی(دەریا جەمال حەوێز)ە، ناسراوە بە(دەریا حەوێزی)، لە ساڵی(1978) لە
کۆیەکۆیە لە دایکبووە، خانەوادەکەی بەیەکێک لە خانەوادە دیارەکانی کۆیە و کوردستان دادەنرێت(حەوێزییەکان)، حاجی بەکراغای گەورە و ئەمین ئاغای ئەختەر و جەمیل ئاغا و دلزار و شارەزا لە ئەستێرە درەوشاوەکانی ئه و بنەماڵەیەن.
لە کۆیە پەروەردە بووە و لەساڵی(2000) بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی زمانی کوردی کۆلێژی ئەدەبیاتی
زانکۆی سەلاحەدینزانکۆی سەلاحەدین بەدەستهێناوە، یەکەم فەرمانبەری کارگێڕی کۆلێژی پەروەردەی
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی بووە کە لە ساڵی(2001)دا لە شاری کۆیەدا کراوەتەوە و چەندین سوپاسنامە و ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.
لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی لە کۆیە لە چەند وێستگەیەکدا خزمەتی کردووە وەک:(لێپرسراوی یەکەی خۆیەتی، دوو ساڵ مامۆستای پڕاکتیکی کۆمپیوتەر، ماوەیەک بەرپرسی پەرتوکخانە، بەرپرسی هۆلی ئینتەرنێت).
لەگەڵ دامەزراندنی سەرۆکایەتی
زانکۆی کۆیەزانکۆی کۆیە بووە بە یەکەم بەڕێوەبەری(خۆیەتی) و ماوەی(7)حەوت ساڵ له و پۆستەدا ماوەتەوە، ساڵی(2008) لە بواری ئەدەبی کوردی لە زانکۆی کۆیە بڕوانامەی ماستەری تەواوکردووە و لەساڵی(2009) لە خوێندنی دکتۆرا لە هەمان بواردا وەرگیراوە و بەهۆیەوە لە ڕێکەوتی(01-11-2009) لە پۆستی بەڕێوەبەری خۆیەتی دەستی لەکارکێشاوەتەوە.
لە ساڵی(2011) بڕوانامەی(پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان)ی لەلایەن دەزگای(التطویر) و وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێبەخشراوە.
لەسالی
2012 لەلايەن سەرۆکايەتی زانکۆوە ڕاسپيردراوە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆييەکانی زانکۆ و لە01-07-2016دا دەستی له و پۆستە کێشاوەتەوە،
له ساڵی(2013)دا بڕوانامەی دکتۆرای فەلسەفەی لەبواری فەلسەفە و ڕەخنەی شیعری هاوچەرخی کوردی لە زانکۆی کۆيە بەدەستهێناوە.
لە16-09-2019ەوە تاوەکو 16-09-2020 وەکو بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە کاری کردووە و لە16-09-2020ەوە بووە بە سەرۆکی بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی کۆیە و تاوەکو 01-06-2021یش بە وەکالەت ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەشی بەڕێوەبردووە.
خەڵاتی يەکەم فەرمانبەری زانکۆی کۆيەی پيدراوە.
خەڵاتی گۆڤاری(
کەکۆنکەکۆن)ی پێدراوە کە گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتییە لە کۆیە دەردەچێت.
خەڵاتی زانکۆی کۆیەی پێدراوە بەرامبەر بە ژمارەی لێکۆڵینەوەکانی.
چەندين نووسراوی سوپاسنامەی لەلايەن سەرۆکی زانکۆ و وەزيری خوێندنی باڵا پيدراوە.
خاوەنی چەند کتێب و لێکۆڵينەوە و وتارێکی ئەدەبييە لەبواری پسپۆری خۆيدا.

دەریا حەوێزی
تا ئێستا ئه و کتێبانەی خوارەوەی بەچاپ گەیاندووە و چەند کتێبێکی تریشی ئامادەیە بۆ چاپ:
1-ڕۆمیۆ و جولێت، وەرگێڕان لە عەرەبییەوە، 2005
2-چۆنیەتی فێربوونی پڕۆگرامی مایکرۆسۆفت وۆرد، ئامادەکردن، 2005
3-وێنەی ڕوونبێژی لە کۆمەڵە شیعری شەهيد بەتەنيا پياسە دەکات، لێکۆڵینەوە، 2009
4-جيهانبينی شيعری هاوچەرخی کوردی له باشووری کوردستاندا، لێکۆڵینەوە، 2013
5-ئيرۆتيک لە شيعری(حەمام)ی شيرکۆ بيکەس دا، لێکۆڵینەوه، بە هاوبەشی لەگەڵ د. هاوژين سڵيوە، 2015
6-کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یادی دووسەد ساڵەی لەدایکبوونی حاجی قادری کۆیی 1816-2016، بەهاوبەشی لەگەڵ عوسمان دەشتی و هاوژین سڵیوە، 2016
7-کۆنفرانسی دووەمی ناودارانی کۆیە، فەیلەسوف و ئەدیب و بیرمەندی کورد مەسعود محەمەد، بە هاوبەشی لەگەڵ حەیدەر لەشکری، 2017، (3) بەرگ.
8-بیبلۆگرافیای 40 ژمارەی گۆڤاری زانکۆی کۆیە. 2016
9-بیبلیۆگرافیای 50 ژمارەی گۆڤاری کەکۆن 2017.
10-جەمشید شاو چەند چیرۆکی فۆلکلۆری تر.
2018
11-دوو بیرمەندی گەورەی کورد لە تەرازووی فەلسەفەی بوون دا، 2018.
12-دوو ڕۆمانی بەختیار عەلی لە ئاوێنەی ڕیالیزمدا 2019.
13- کۆبەرهەمی بڵاونەکراوەی تاهير ئەحمەد حەوێزی، 2020
14-
کۆبەرهەمی قادر بەشدارکۆبەرهەمی قادر بەشدار، دوو بەرگ، شيعرو پەخشان، بە هاوبەشی لەگەڵ هاوژين سڵيوە و کەيفی ئەحمەد،
2022
لێکۆلينەوە ئەکادیمییەکان :
1-لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بڵاوکردۆتەوە، لە کۆنفڕاسێکی وڵاتی تورکیا لێکۆڵینەوەیەکی لەبارەی (ڕۆمانی بەختیار عەلی) پەسەندکراوە.
2-لێکۆلینەوەیەکی ئەکادیمی لەبارەی شیعری(شێرکۆ بێکەس) لە کۆنفڕاسێکی ئەڵمانیا پەسەندکراوە.
3-رۆمانی شاری مۆسيقارە سپييەکان لە گۆشەنيگای ڕياليزمەوە.
4-وينەی ليکچواندنی پاييز لە شيعری گۆران و قوبادی جەلی زادە.
5-ستاتيکای زمانی شيعری لە ديواني مۆسيقای نامۆيي هاوژين صليوەدا.
6-ئيرۆتيک لە شيعری (حەمام) ی شيرکۆ بيکەسدا.
7-لە نێوان هەزارو يەک شەوەو هەزارو دووشەوی محمد مولود مەم.
8-جۆرەکانی لێکچواندن لە شیعرە کوردییەکانی (ئەختەر) دا.
9-شیعرە کوردییەکانی حاجی قادری کۆیی لەتەرازووی فەلسەفەی بوونگەراییدا.
10-ڕۆمانی ڕیالیزمی جادوویی وەک نموونەیەک بۆ ڕیالیزمی جادوویی، لەیەکەمین کۆنفراسی نێودەوڵەتی تایبەت بە خوێندنی کوردی لە زانکۆی دیجلە لە ئامەد – لە باکووری کوردستان لە 21-22/9/2016 و لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.
11-بوون لە جیهانبینی مەسعود محەمەد دا.
12-ناڵەی پیری پیرانی پیرەمێرد لە ئاوێنەی فەلسەفەی ئایندا.
13-پەندی پێشينانی کوردی لە ئاوێنەی فەلسەفەی ئاييندا، بە هاوبەشی لەگەڵ م. شاخەوان باوەدين.
له و بوارانەش کاریکردووە:
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری(کەکۆن)ە کە گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتییه و لە کۆیە دەردەچێت.
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری(شارەوان)ە کە گۆڤاری ڕۆشنبیری گشتییە و لە کۆیە دەردەچێت.
ئەندامی بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژە.
ئەندامی يەکێتی نووسەرانی کورد لقی هەولێرە.
ئەندامی ڕێکخراوی(خانی)يە بۆ لێکۆلينەوەی هزری.
وتاری ئەدەبی و ڕۆشنبیری لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا دەنووسێت.
سەرۆکی بەشی زمانی کوردی، فەکەڵتی پەروەردەی زانکۆی کۆیەیە.
نیشتەجێی: کوردستان-هەولێر- کۆیە
[1]
زانکۆی کۆیە - فەکەڵتی پەروەردە - بەشی زمانی کوردی
Email: Darya.jamal@koyauniversity.org
F.b. Darya J. Hawezi