دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
ئیمڕۆ بیست و دووساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستای سیاسەت ٫ تێکۆشەری کوردایەتی و ڕوناکبیری گەلەکەمان و پارێزەری مافە نەتەوەییەکانمان مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد تێدەپەڕێت.
لە مێژووی بزووتنەوەی کوردایەتیدا مامۆستا برایم چرا ڕۆشنکەرەوەی خەبات و تێکۆشان بوو٫ هەر لە نوسینە ئەدەبیەکانی و هۆنراوه و چیرۆکەکانیدا گیانی بەرگری و نیشتمانی و نەهێشتنی جیاوازی چینایەتی پەی پێکراوە کەئەو زاتە خاوەن بیرێکی مەزنە بۆ ڕێنوێنکردنی خەبات.
مامۆستا برایم ئەحمەد لەسەردەمێکدا لەئاست ئەوەی حزب و خەباتی سیاسی کوردایەتی لەبەرژەوەندی چەند کەسێکدا بچوکنەکرێتەوە لەگەڵ زۆرینەی هاوڕێکانی لەمەکتەبی سیاسی ئەو کاتی پارتیی دیموکراتی کوردستاندا نەخێریان بەرزکردەوەو لەو ڕۆژ و سەردەمەوە خەباتی سیاسی کوردایەتی چووە قۆناغێکی ترەوە و جڵەوی تێکۆشان کەوتەدەستی ڕۆشنبیرانەوە.
مامۆستا برایم ئەحمد تا ئەوڕۆژەی بەیەکجاریی جێهێشتین و دوا ماڵئاوایی لێکردین هەمیشە فێرگەیەک بوو بۆ تێکۆشان و گەنجینەیەک بوو لە ئەزمون،
بۆیە ڕۆڵ و پێگەی لەکایەکانی سیاسی، ڕوناکبیریی، ئەدەبی، نەتەوەیی ونیشتمانیدا بۆهەمیشە لەیادماندا زیندوو دەمێنێت.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!