بۆ هەناران سێ پەل، بۆ هەنجیران سەد پەل
ئەم پەندە مەبەستی لە چۆنێتی قەد و باڵای داری هەنجیر و داری هەنارە، پێشینان بەپێی تاقیکردنەوە بۆیان دەرکەوتووە کە داری هەنار لە کۆتایی وەرزی زستاندا ببڕدرێ و تەنیا سێ لقی بمێنێتەوە، یان کەمتر، بەری زۆر دەبێت، بە پێچەوانەوە، داری هەنجیر هەتا لق و پۆپی زۆر بێت، بۆ بەرگرتن باشە.
واتە: هەر جۆرە کەسێک شتە بەپێی خۆی.[1]