دەقی پەیامەکەی فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان:
بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتی لەبارەی دۆخی مووچە خۆران و خانەنشینان لە پارێزگای #هەڵەبجە#و #سلێمانی# و #گەرمیان# و ڕاپەڕین
وەکو فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوپەڕی نیگەرانی خۆمان ڕادەگەیەنین لەبارەی دۆخی خانەنشینان لە پارێزگای سلێمانی و هەموو مانگێک بەهۆی کەمتەرخەمی ئیدارەی ناوخۆیی چەندین دیمەنی تراژیدی و خەمهێن دەبینین و لەم بابەتەدا بەتەنها بەنیگەرانییەک بێدەنگ نابین و لە چوارچێوەی ئەرکی پەرلەمانیمان لە نوێنەرایەتی کردنی گەلی کوردستان هەڵوێستی جدیمان دەبێت.
ئێمە ڕاستەوخۆ لە دووبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتە ئیدارەی ناوخۆیی سلێمانی و حزبی خۆ سەپێن بە کەمتەرخەم دەزانین و نازانین خەڵکی مووچەخۆرو بەتەمەن گوناهیان چییە کە باجی گەمەی سیاسی ناشیرینی ئەوان بدەن.
لێرەشەوە لایەنی پەکخەری پەرلەمان ئاگادار دەکەینەوە کە بەم دۆخەو بەم هەموو وێنە تراژیدییە ویژدانیان نەجوڵێت بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان ئەنجامبدرێت و هۆکار و بەرپرس و کەمتەرخەمی ئەم کارە لێپێچینەوەی لەگەڵبکرێت، ئیدی هیچ مانەیەک بۆ وجودیان نامێنێت و نابێت پێیان بگوترێت نوێنەری خەڵک و باجی بەرپرسانی دۆخی ئەم سنورە باجی بێباکیان دەدەن.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
21/4/2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!