ئەسپ و زین، کەر قەڕازە
زین، لە چەرم و تەختە درووست دەکرێت لە جیاتی (کۆپان-کورتان) دەکرێتە سەر پشتی وڵاغە بەرزەی ماین و ئەسپ و سوار لەسەری دادەنیشێت، بەهیچ کلۆجێک کورتان لە ئەسپی ناوەشێتەوە تەنیا بە زینەوە جوانە و هەر زینیشی لێ دێت، قەڕازە، هەندێک جار گۆڕان لە دەنگی پیتی (ز) ڕوودەدات لە گۆکردن دەبێتە (قەڕاسە)، قەڵادەشی پێ دەگۆترێت، دەخرێتە سەر مل و سەروگوێلاکی گوێدرێژ زۆر جوان لێی دەوشێتەوە، ئەوەش لەلایەن کوردەوارییەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ لێهاتن و لێک وەشانەوە و هەرکەسە و بەجلوبەرگ و نەریتی خۆی دەوترێت: ئەسپ و زین، کەر قەڕازە.[1]