بِحَمْدِ اللّه بە بولبول مەشرەبێکی فازیل و خۆشحاڵ
عەتای فەرموو خودا گوڵغونچەیێکی تازە و لێوئاڵ
ئەگەرچی ناوچەوانی پاکی قیبلەی ڕۆژپەرستانە
هیلالی عیدی فیتریش دەرئەخا، ئەمما بە ئەبرۆی کاڵ
دەهان و مەقعەدی دوژمن قەعادەی بێت و بلوێری
دەماری حاسیدی دەسرازە، ئێسقانی عەدووی خڕخاڵ
ئەگەر پێشکەش ئەفەرموون پێشکەشی بێت عەرشی ڕەحمانم
بە توولی عومر و عیلم و فەزڵ و جاه و حیشمەت و ئیقباڵ
ئومێدم وایە بەدخواهی بەهەشتیی تەلعەتێکی وا
بڵێسەی دۆزەخی بوخل و حەسەد بیکا بە کۆی زوخاڵ
بە تێغی شەرع و دیرعی وەرع و بەرزی عیلم و گورزی زوهد
خودا بیکەی بەسەر هاوعەسری خۆیا وەک توهەمتەن زاڵ
کە ساڵی مەولیدیم پرسی، خیرەد فەرمووی وەکوو باوکی:
بژی یا ڕب بجاه قائل عِش قَرناً او صد سال[1]
#بێخود#