ناونیشانی پەڕتووک: ڕاڤەی چوارینەکانی بابا هەژاری موکریان
ڕاڤەکار: #زریان سەرچناری#
پێداچوونەوە: مامۆستا #ڕێبوار جەمال سەگرمە#
دەزگای پەخش: بۆ یەکەمجار لە سایتی کوردیپێدیا پەخش کراوە.
ساڵی چاپ: 2022
چاپی دیجیتاڵی
ژمارەی چاپ: یەکەم
ڤێرژنی 03 ساڵی 2023[1]
لە ڕاستییدا کەم کەس ئەوە دەزانن ئەم چوارینانە، #چوارینەکانی بابا هەژاری موکریان# هیی مامۆستا #هەژار موکریانی# خۆیانە و جیاوازە لە #چوارینەکانی خەییام - هەژار# کە لە زمانی فارسییەوە وەریگێڕاون، منیش بە هۆکاری ئەوەی چەند برادەرێک زۆر جار داوای واتاکانیان لێ دەکردم، کەوتمە بیری ئەوەی کە هەر 37چوارینەکە ڕاڤە بکەم و بەم شێوەیە ڕێکیان بخەم تا خوێنەرێکی زیاتر سوودی لێ ببین. هیوادارم جێگەی ڕەزامەندی خوێنەربێت.