جانگی حیزه
وتراویشە: دۆنی حیزە، جانگی واتە: نێوانی گوێ و چاوی مرۆڤ، زیاتر بە مانای(چڕوچاو) یان دەم وچاو (فەیس)دێت، حیز واتە مرۆڤی هیچ لە باردانەبوو و ترسنۆک و بێ غیرەت، ئه و حیزییەی لێرەدا ئاماژەی پێکراوە سەرشۆڕی و بێ دۆنی و سەرکزۆڵی و چاو بەره و ژێری تێدایە، چاوگەش و کراوە و ڕوو لە کۆڕومەجلیسان نییە، یان بەهۆی کلتور و پەروەردەکردن و ئه و شیرەی خواردویەتی وافرچک دراوە یان بە هۆی کارێکی قێزەون و شەرمەندەوە کە ئەنجامی داوە ناتوانێت سەر بەرز بکاتەوە، ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی سەرشۆڕ و چاو بەره و ژێر و چاو نەرم و تیا بەستە نەبوو بەسوکی و بێ ڕێزی پێکردنەوە دەوترێت: جانگی حیزە، پیاوانە نایەتە بەرچاو.[1]