دەڵێی بەکر مەرگەوەڕە
بەکر مەرگەوەڕ، لە داستانی(مەم وزین)دا، کاراکتەرێکی فیتنەباز و دووڕووە و سەرچاوەی هەموو کێشە و کارەساتێتەکە، ناوی بەکرە و خەڵکی گوندی (مەرگەوەڕە) لە کوردستانی تورکیادا.
ئەم ئیدیۆمە بە کەسێکی فیتنەباز و ئاژاوەچی دەگوترێت، کە نێوانی خەڵکی تێکبدات، ئەمەش لە داستان و چیرۆکی مەم وزینی ئەحمەدی خانی و ناو میللەتی کوردەوارییەوە وەرگیراوە.[1]