دەقی پەیامەکەی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ:
جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسڵمانانی جیهان بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی پیرۆز بێت.
هیوادارم خوای گەورە ڕۆژوو و تاعەتی هەمووان قبوڵ بکات، ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەکەمان، هەموومان هەوڵ بدەین بۆ خزمەتکردنی میللەتەکەمان و چارەسەرکردنی کێشەکان و کۆتایی هێنان بە قەیرانەکان.
دەرباز کۆسرەت ڕەسول
کارگێرِی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!