دەقی پەیامەکەی #مەسرور بارزانی#:
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، بە خۆشی و شادی بەسەر ببەن.
ئومێدەوارین ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و تەبایی گەلی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە عێراق و ناوچەکەدا.
جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!