دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و سەرجەم کرێکارانی جیهان دەکەم.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بایەخ و ڕێز و پێزانینەوە، لە ڕۆڵ و خزمەت و ماندووبوونی کرێکارانی کوردستان له پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و پابەندبوونی خۆی، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر و هەلومەرجی کارکردنی لەبارتر و تەندروستتر، دووپات دەکاتەوە.
پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانیی کرێکاران.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!