ناونیشان: میتۆدی پلان ڕێژی، لە هەندێک قوتابخانە مامۆستا ئەوەندە دوورە پەرێزە نەیتوانیوە بە خەندەیەک کاریگەری هەبێت
ناوی ئامادەکار: #لەیلا بەرزنجی#
پلان هەنگاوێکە بەشێوەیەکی ڕونتر بەرنامەڕێژیە بۆ کارێک کە ئەنجامی دەدەی دابەشکردنی بەسەر کاتەکەتدا لەگەڵ ئەوەش دیاری کردنی هەنگاوەکان و گرتنەبەری باشترین ڕێگا بۆ ڕاپەڕاندنی جا لەهەر پلە و پۆستێکدابیت یاخود هەر کارێک لێرەدا ئەوەی دەمەوێت بیخەمە ڕوو جیاوازترە لەپلان دانانی مامۆستا بۆ وتنەوەی بابەتەکەی، باس لە میتۆدی پلانڕێژی دەکەم بۆ قوتابی، لەکتێبی میتۆدەکانی وانەوتنەوە نووسەر ئاماژە بەپلان ڕێژی دەکات و دەڵێت :(هەمیشە لەژیانی مرۆڤەکاندا لە هەر پلەو پێگەیەکی کارکردندابیت پلانمان گرنگی خۆی هەبووە٫ چونکە ئەمە وادەکات مرۆڤ لەهەر کارو ئەرکێکدابێت لەوکارە سەرکەوتنی خۆی دیاری بکات لەبەرئەوە میتۆدی پلان ڕێژی یەکێکە لەمیتۆدە گرنگەکان لەناوپرۆسەی پەروەردە و فێرکردن، چونکە قوتابی لەهەموو قۆناغەکاندا لە کاتی کارکردنی پراکتیکیدا تاقی کردنەوەکان یان نوسینی باسێک یان لێکۆڵینەوەیەک پێویستیەکی زۆری بەوە هەیە کەفێری پلان داڕشتن ببێت واتە لەوەتێبگات پرسیارەکە چیە؟ چۆن دەست پێدەکات، چ کەرەستەیەکی پێویستە؟ دەرئەنجامەکەی چۆن هەڵبهێنجێنێت؟ بەراوردیان بکات، چی گۆڕاوە و چی دەبێت بگۆڕدرێ؟)
زۆرجار قوتابی دەتوانێت تاقی کردنەوەیەکی دیاریکراو ئەنجام بدات بەڵام نازانێت چۆن پلانی دەست پێبکات یان بەپێی پلان و ستراکتۆرەکانی مامۆستا ئەو تاقیکردنەوەیە ئەنجام بدات یان ئەو لێکۆڵینەوەیە بنوسێت(هارلێن) هۆکاری ئەوە بۆ بایەخ نەدانی مامۆستاکان دەگێڕێتەوە.
بەڵێ قوتابی زۆرجار توانایەکی باشی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کارێک و گۆڕانکاریەک کە دەیەوێت بیکات هەتا تواناکانی خۆی بۆ دەوروبەری دەربخات خۆی بسەلمێنێ بەڵام پێویستی بەدەست گرتنێکە لەلایەن کەسانی بەرامبەری مامۆستا یان پەروەردەکارێ ئامادەکاریان نیشان بدەن لە سەرپەرشتی لە دانانی پلان و ئەزمونەکانیان یارمەتی و هاوکاری قوتابیانبن چونکە ئەو نزیک بوونە نیە لەنیوانیان بەداخەوە لەهەندێ قوتابخانە مامۆستا ئەوەندە دورە پەرێزە نەیتوانیوە بەخەندەیەک کاردانەوەی هەبێت بۆ قوتابی وەک هاوڕێ خۆی لەقوتابیەکانی نزیک بکاتەوە بگرە هەر بیریشی لێنەکردوەتەوە کە کارێکی ئاوابکات و ڕێگای ڕاست و ڕێنیشاندەربن چونکە بەهەندی وەرنەگرتوە وە درکیشی پێنەکردوە هەرچەندە مامۆستا زۆر بەباشی لەقوتابیەکانی دەگات وە دەتوانێ کاردانەوەی هەبێت لەو هەنگاوانەی دەیگرێتەبەر وە قوتابی واڕابهێنرێ لەکاتی دیاری کردنی کارێک پلان بۆ کارەکەدابنێ و سەرکەوتنی کارەکەی لەبەرچاوبێت وە لەهەمانکاتیشدا تەنگەژە و ئاستەنگەکانیشی لەبەر چاوبێت کاتێک دێتە سەر ڕێگا پێویستە قوتابی ڕابهێنرێ ئامانجەکەی نەگۆڕێت کە هەوڵی بۆ داوە دوبارە لەشکستیدا چاو بەپلانەکەی بخشێنێتەوەو دوبارە دایبڕێژێتەوە هەندێک جار دەبێت شێوازی بلانەکەت بگۆڕی بۆ گەیشتن بە ئامانج چونکە گۆڕینی ڕێگا هۆکارە بۆ گەیشتن بەوەی کەدەتەوێت. نوسەر ئاماژە بە نمونەیەک دەکات (مامۆستا داوا لە قوتابی بنەڕەتی دەکات دنکە نۆک بچێنن. بەشێوەیەکی هەرەمەکی ئەم کارە بەڕێوەدەچێت واتە نۆکەکە دەخەنە ناوشووشە ئاو یان خاکەوە ڕۆژانە سەریری دەکەن هەتا سەوزبێت بەبێ ئەوەی پلان ڕێژی بکەن بۆ چاندنەکەی. دەبێت بۆ قوتابی ڕونبکرێتەوە، قوتابی وردەکاریەکان لەبەرچاوبگرێ و بەمانایەکی تر دەبێت (ستراکچەر، گرفتەکان، فاکتەر، هۆکارەگۆڕاو و نەگۆڕاوەکان، تۆێژینەوە، سەرنجدان، کەرەستەکان، دەرئەنجامەکان، ڕێنماییکردەیی، کارکردنی کردەیی) لەبەرچاوی خوێنکاران ڕون و ئاشکرابێت ئەوەی پێویستە مامۆستا بیگرێتەبەر هەموو ئەوانەی باسمانکرد بۆ قوتابی ڕون بکاتەوە هەتا ڕابهێنرێ بۆ قۆناغەکانی داهاتووی بەوشێوەیە بەرنامەڕێژی بکات.
تێبینی: بۆ ئەم بابەتە سوودم لە پەرتووکی
میتۆدەکانی وانەوتنەوە، ئامادەکردنی لەتیف حسین[1]