ناونیشان: چۆن ڕێگری بکرێ لە شکستی منداڵ لەقوتابخانەدا؟
نووسەر: #لەیلا بەرزنجی#
منداڵ هەر لەسەرەتای دروستبوونیا واتە هاتنەناودنیای تازە و جیابوونەوە لەدایک دنیایەکی تر بەڕویدا دەکرێتەوە جیاوازتر لەوەی کە بەڕێیکردوە دنیایەک کە دەبێت ڕوبەڕووی بێتەوە بۆ بەدەست هێنانی ئەو ئامانجەی کەپێویستە لەگەڵ دین و ژیاندابگونجێ. نووسەر(پ. د. ڕەسوڵ گێرچک چی ئۆغڵۆ) لێرەدا ئاماژە بەبڕوابەخۆبونی منداڵ دەکات و دەڵێت :ئەو منداڵەی کەهەستی (باوەڕ بەخۆ، بوون) لەناخیاندا دروست نەبووە، بەچاوی گومانەوە لەژیان دەڕوانن و، لەهەموو لێکدانەوەکانیاندا ژیان جێی گومانە!کەواتە نهێنی سەرکەوتووبونی منداڵ (هەستی باوەڕبەخۆبوونە)
بەڵێ لێرەداتیشک دەخەینە سەر هۆکاری شکست لەقوتابخانە: ئەوەی لەکۆمەڵگای ئێمەدا دەبێتەهۆی ڕوخانی منداڵ شکاندنیەتی لە قوناغەکانی یەکەمی خوێندنی، بەم هۆیەشەوە دەگوازرێتەوە بۆهەموو ژیانی چونکە منداڵ هەستی باوەڕبەخۆبوونی لەدەست دەدات چونکە ئەزموونی نیە و یەکەم هەنگاوە وەلەدایک و باوکیشی دەڕوانێت دەبینێت شڵەژان و کەشێکی نامۆ ئەوانیش گرتۆتەوە لەبەر ئەم هۆیە ترس و دوودڵی ڕویتێدەکات ئەو هیوایەی نامێنێ هەتا خۆی کۆبکاتەوە و ڕوبەڕوی ببێتەوە کە بەهۆی شکستی یەکەم بەدەستی هێناوە هەرچەندە ئەمە واتای ئەوەناگەیەنێ کە ئەو منداڵە هەمووژیانی ئاوا بەڕێدەکات هیچ گۆڕانکاریەکی تێداڕوونادات
نوسەر لێرەدا سێ هۆکار هەیە کەدەبێتە هۆی شکستهێنان لەخوێندن
1- ئەو هۆکارانەی پەیوەندیان بەمنداڵەوە هەیە
2- ئەو هۆکارانەی پەیوەندیان بەخێزانەوەهەیە
3- ئەو هۆکارانەی پەیوەندیان بەقوتابخانەوە هەیە
1- ئەو هۆکارانەی پەیوەندیان بە منداڵەوە هەیە دەیخەینەڕوو: منداڵ پێش ئەوەی دەست بکات بەخوێندن و بچێتە قوتابخانەلەڕووی دەرونی و ڕوحیەوە ئامادەکرابێت.
لەقوناغی پێش چونەقوتابخانە دەبێت ئەو منداڵانەی کە زۆر هۆگری دایکیان وردە وردە دورکەوتنەوە لەنێوانیان ڕوبدات و بەقسەی خۆش و ڕازاوە بەبەردەوام لەگەڵیان بدوێن هەتا لەخەیاڵ و ڕوحیانا وێنایکی جوان بۆ ئەو پڕۆسەیە ئامادەبکەن هەتا لایان خۆشەویستبێت، چونکە کاتێک منداڵ ناتوانێت وابەستەی قوتابخانە ببێت ئەوکات نەمامۆستا و نەهاوڕێکانی خۆشناوێت بەپێی پێویست تێکەڵ هاوڕێکانی نابێت وە هەرئەوەش دەبێتە هۆی شکست و دواکەوتنی لەگەڵ هاوڕێکانی دورکەوتنەوە وە ناتوانرێ چاوەڕێی سەرکەوتنی لێبکرێ.
هەندێک جار منداڵ واخۆی نیشاندەدات کە ئازاری سک ئێشەی هەیە یان ئازاری ڕیخۆڵە یان گەدە یان سەرئێشە زۆر شێوازیتر بەکاردەهێنێ هەتا نەچێت بۆ قوتابخانەو هەموو ئەندامانی خێزان بۆ خۆی ڕادەکێشێ بەتایبەتی دایکی چونکە لایەنی دەرونی دایکی دەزانێت وەسود لەوە وەردەگرێ بۆ ئەوەی ئامادە نەبێت لەقوتابخانە دوای ڕازیبوونی ئەو لایەنە ئەوەندە نابات هیچ ئازارێکی نامێنێ لەبەر ئەوە زانایان ئەم نەخۆشیانە بەنەخۆشی دەرونی ناوزەند دەکەن نەک نەخۆشی جەستەیی لەبەرئەوە پێویستە جیابکرێتەوە، پێویستە دایک و باوک کەکاتی هەبوونی ئەم کێشە و گیروگرفتانە کاتێک لەگەڵ مناڵەکانیان ڕوبەڕویان دەبێتەوە دەبێت زۆر توندبن لەگەڵیانداو هەوڵبدەن بیانبەنە لای پزیشکی پسپۆڕی جەستەیی هەتا دڵنیاببن لەتەندروستی منداڵەکانیان وە ئەگەر هیچ کێشەیەک نەبوو هانگاوی دواتریان بیانبەن بۆ پزیشکی دەرونی هەتا هۆکاری سەرەکیەکەی بزانرێ بۆچی منداڵەکەیان توشی دۆخێکی ئاوابووە چونکە ئەمە دەبێتە خویەک و چارەسەرکردنی لەقوناغەکانی تر سەخت دەبێت.
2- ئەو هۆکارانەی پەیوەندیان بەخێزانەوەهەیە:
چێژبینین لەفێربوون کەیف خۆشی لەگەڵ منداڵ بەو سەرکەوتنانەی بەدەستی هێناوە هۆکارێکی ترە کەوادەکات مناڵ باوەڕبەخۆبونی لادروست ببێت و هەوڵی زیاتر لەڕوحیدا چەکەرە دەکات، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی کاتێک دایک و باوک یارمەتی منداڵ دەدەن دەستپێشخەری دەکەن لەگەیشتن بەئارەزووەکانیانو ئاشنایان دەکەن بەکۆمەڵە بابەتێک لەدەوروبەریان بەمەش منداڵ لە خۆشەویستی و یەکگرتویدا ژیان دەکات خۆی لەناو خێزانەکە لاپەسەند دەبێت کاتێک دایک و باوک شانازی بەسەرکەوتن و تواناکانی منداڵەکەدەکەن هەرخۆی ئەمە هاندەرێک دەبێت بۆ دروست کردنی بڕوابەخۆبوون و هەست بە چێژی پشت بەخۆ بەستن دەکات، بەزۆری ئەو منداڵانەی دووچاری شکست دەبنەوە لەقوتابخانەن ئەو منداڵانەن کە فەرامۆش کراون لەناو خێزانەکانیان یاخود ئەو گرنگیەیان پێنەدراوە هەتا ببێتە پاڵنەر بۆیان و بڕواکانیان بەخۆیان زیاتر هەبێت ئەمەش کاتێک ڕودەدات کە دایک و باوک بەبەردەوام سەرکۆنەیان بکەن و بەراوردیان بکەن بەمنداڵی نزیکەکانیان بەوهۆیەوە منداڵ لەناخەوە دەڕوخێت و لەهەنگاوەکانی دەوەستێت ڕەنگە وەک بێزارکردنی خێزانەکەی ئەوکارەبکات کەپێچەوانەی ویستی خۆشیەتی وەک ڕاهاتنێک لەشکست ئیتر بەلایەوە گەورەنابێت شکستەکان هەرچەندە ئەوەی دایک و باوک دەیەوێت باشتربونی منداڵە لەخودی خۆشیان، کەواتە بۆ ڕێگری لەم شکستەو دروست بونی باوەڕبەخۆبون دەبێت دایک باوک بەهرە شاراوەکانی مناڵ دەربخەن و کاری لەسەربکەن بۆ ئەوەی خۆی بەلاوە گرنگ بێت وە لەکاتی گرفت و کەموکوڕیەک کەدێتە پێشی پێویستە هاوخەمیان بن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارە یارمەتیان بەن ڕەخنەی ڕوخێنەریان ئاراستەنەکەن بگرە ڕەخنەی بونیادنەریان ئاراستەبکەن هەتا بتوانن کەم و کورتیەکانیا چاک بکەن هەموو منداڵێک بەهرەیەکی هەیە کەهەر لە قوناغی یەکەمی ژیانی هەستی پێدەکرێ پێویستەکەشێکی گونجاو پڕلەیارمەتی و هاوکاریان بۆ دروست بکرێ چونکە ڕەنگ دەداتەوە لەسەرکەوتنیان لەقوتابخانە وە ئاستیان بەرزتر دەبێت.
3- ئەو هۆکارانەی پەیوەندیان بەقوتابخانەوە هەیە:
نوسەر ئاماژە بەمانە دەکات :قوتابخانە لەهەموو ڕویەکەوە پەیوەندی هەیە بە منداڵەوە وەک ڕەفتاری مامۆستا، کەشی قوتابخانە، باڵەخانەکەی، باخچە و یاریگا، کەل و پەلی قوتابخانە هەموو ئەمانە کاریگەری هەیە کە منداڵ قوتابخانەی خۆشبوێ یاخود نا
لێرەدا ڕەفتاری مامۆستا هەر لەیەکەم ساتی چونی منداڵ بۆ باخچەی ساوایان یاخود قوتابخانە کاریگەری هەیە لەسەر منداڵ بەهەموو جوڵە و کەسایەتی مامۆستا لەبەرچاودەگرێ و شێوارزی هەڵسووکەوتی چونکە هەموو ئەمانە وا لەقوتابی دەکات گۆڕاکاری لە ڕەفتار و بیرکردنەوەکانی بکات و ئەو کەشەی کە لەناو خۆی و خێزانی بۆی دابین نەکراوە لەقوتابخانە بۆی دابین بکرێ بەمەش منداڵ باوەڕبەخۆبونی بەتواناکانی خۆی دەبێت چونکە شێوازی گفتوگۆ و هەڵسوکەوتی مامۆستا وادەکات قوتبیەکی نەرێنی بکات بەپێچەوانەکەی ئەرێنی بەپێچەوانەشەوە ئەگەرهاتوو مامۆستاکە تواناو کارامەییەکانی بۆ قوتابی نەخستەڕوو گوێی نەدا بەو ماوەی کە لەناوپۆل بەڕێی دەکات بەشداری بەقوتابی نەکات وەک پێویست ئەوە ئەوکات قوتابیەکان جۆش و خرۆشیان بۆ خوێندن و بەهرەکانیان نامێنێ و بەکەشی قوتابخانە بێزار دەبن وەهەر ئەمەش دەبێتە هۆی دورکەوتنەوە لەخوێندن لەدەست دانی باوەڕبەخۆبوون چونکە مامۆستا و قوتابی پەیوەندیەکی ڕوکەشیانەیان دەبێت تەنها سەرزارەکی هیچ کاریگەری لەسەر بونیادنانی قوابیەکە نابێت بەم هۆیەشەوە ناتوانێ سەرکەوتنی مەزن بەدەست بهێنێ بەتایبەتی ئەمە کاریگەری لەسەر ئەو قوتابیانە زۆرتر دەبێت کە لەلایەن خێزانەوە گرنگیان پێنادرێ و کەشێکی وایان بۆ فەراهەم نەکردون هەتا توانا و لێهاتویەکانیان دەربکەوێ متمانە بەخۆبوونی نیە وە بەهەمان شێوەش لەقوتابخانەش هیچ یارمەتی نادرێ و پاڵپشتی لێناکرێ وە هانی نادرێ ئیتر نابێت چاوەڕێی ئەوەی لێبکرێ ببێتە کەسێکی بەسوود بۆ خێزانەکەی و کۆمەڵگاکەی، بۆئەوەی ئەم کەشە بگۆڕدرێ پێویستە لەسەر مامۆستا ئارامگربێت هەولی دووەم و سێیەمی بۆ بڕەخسێنێ لەچالاکی قوابخانەکەی بەشداری پێبکات وابکات خۆی لاگرنگ بێت چونکە منداڵ کەجارێک شکستی هێنا یان زیاتر لەدۆڕان دەترسێ بەمەش دەڕوخێت بۆ ئەوەی منداڵێکی تەندروست پێشکەش بە کۆمەڵگا بکرێ دەبێت باوەڕبەخۆبونی لادروست بکرێ دەستی بگیرێ و هاوکاری بکرێ بۆ دۆزینەوەی ڕێگای ڕاست و لەهەمووشی گرنگتر ترسانی دیواری شەرم و دودڵی دروستبونی پردی خۆشەویستی و متمانە هەتا ئەوکاتەی باوەڕبەخۆبون لە کردار و ناخیدا سەرهەڵدەدات.
تێبینی...
بۆ ئەم بابەتە سوودم لە کتێبی پەروەردەی منداڵ لەنێوان خێزان و قوتابخانە، نوسینی خالید ئێرتوغروڵ
وەرگێڕانی پەیام عوسمان، چاپ دووەم 2018
[1]