دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە:
بەڕێز کاک عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان،
بەڕێزان ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان،
بنەماڵەی بەڕێزی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا
لە پێنجەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکردە و پێشەنگی دیاری گەلەکەمان، ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ یادی ئەم تێکۆشەر و ڕۆشنبیرە مەزنەی گەلەکەمان دادەنەوێنین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەین.
رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بە نیو سەدە خەبات و تێکۆشان لە پێناو ئازادی، دیموکراسی، مافی نەتەوایەتی و دادی کۆمەڵایەتی دا شوێن پەنجەی لە هەموو دەسکەوتە نەتەوەیی و دیموکراسی و یاساییەکانی باشوری کوردستاندا دیارە. هەروەها داکۆکیکارێکی مەزن بووە لە مافی گەلی کورد هەموو بەشەکانی کوردستان.
رەوانشاد نەوشیروان مستەفا لە بەرامبەر تەسلیمیەت و خۆبەدەستەوەدان هێمای شۆڕشی نوێیە، لە بەرامبەرستەم و چەوسانەوە هێمای ڕاپەڕین و خۆڕاگرییە و لە بەرامبەر نایەکسانی و نادادپەروەی هێمای دادپەروەری و خەباتی مەدەنی و دیموکراسییە.
ئێستاش کە کوردستان بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی کەوتۆتە بەر شاڵاوی داگیرکاری و بەکرێگیراوی، لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بەوە هەیە کە بە هێز وەرگرتن لە گیانی شۆڕشگێڕی و ئیرادەی خۆڕاگری کاک نەوشیروان بتوانین پارێزگاری لە هەبوون و ئازادی و دەسکەوتەکانمان بکەین.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!