ناو: کەریم
نازناو: ئەیوبی
ساڵی لەدایکبوون: #1924#
ساڵی کۆچی دوایی: #1995#
شوێنی لەدایکبوون: #مەهاباد#
شوێنی کۆچی دوایی: #مەهاباد#
$ژیاننامە$
پرۆفیسۆر کەریم ئەیوبی، نووسەر، ئەدیب، لێکۆڵەر و زمانەوانی کورد، سالی 1924 ز لە شاری مەهاباد لەدایک دەبێت. خوێندنی سەرەتایی لە مەهاباد تەواو دەکات. لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا، واتە لە ساڵی 1946 ز لەگەڵ دەستەیەک لە لاوانی تری کورد بۆ خوێندن دەنێردرێتە یەکێتی سۆڤیەت. ماوەی 10 ساڵ لە باکۆ دەمێنێتەوە. ساڵی 1956 ز، دەچێتە لێنینگراد و لە بەشی زمان و ئەدەبی کوردیدا دوکتۆرا وەردەگرەت. لە سۆڤیەت لەگەل دکتۆر ئیرەیدە سمیرنوڤا ژیانی هاوبەش پێکدێنن و بەیەکەوە لەسەر وێژەی کوردی و زمانەوانی کاردەکەن.
بەشیک لە بەرهەمەکانی بریتین لە:
-زاراوەی کوردی
-فۆنۆتێکی کوردی
- مێژووی دستوری زمانی کوردی و لێکۆلینەوەی بەڵگەیی لە زاراوەکانی کرمانجی، سۆرانی، گۆران و زازایی.
-وەرگێرانی دیوانی مەلای جەزیری بۆ سەر زمانی ڕوسی لە ساڵی 1994 ز.
هەروەها کۆمەلێک وتاری ئاکادیمی و بەنرخی لەبابەت زمانناسی پیشکەش کردووە.
سالی 1995 کۆچی دوایی دەکات و لەسەر داوای خۆی تەرمی پیرۆزی دهێننەوە بۆ مەهاباد و لە گۆڕستانی بوداق سوڵتان بە خاکی دەسپێرن[1][2]