ناو: ئالان
ناوی باوک: حەمەسەعید ساڵح
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ئالان حەمە سەعید ساڵح (لەدایکبووی 1981) لەوەتەی 10ی تەمووزی 2019، لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووەتە وەزیری پەروەردە.
ئالان بڕواننامەی بەکالۆریۆسی ھەیە لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەلاحەدین، ماستەریشی ھەیە لەھەمان بوار، ھەروەھا لەسەر ھەمان بابەت قوتابی دکتۆرایە لە زانکۆی سلێمانی. بەرلەوەی ببێتە وەزیر، مامۆستای زانکۆ بووە لە زانکۆی ھەڵەبجە.
ئالان بەرپرسی مەکتەبی ریکخستنی ئەنجوومەن و ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی بووە لە پارێزگای سلێمانیی و پارێزگای ھەڵەبجە.
هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە، کادری پێشکەوتووی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ە. لە ئێستا ساڵی 2022 وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
[1]