کێشەی (=KTML_Red=ڕ=KTML_End=) و (ڕ)
“=KTML_Red=ڕ=KTML_End=” دەنگێکی گڕە کە لە سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتاییی وشەدا دێت:
=KTML_Red=ڕ=KTML_End=از، هە=KTML_Red=ڕ=KTML_End=ا، مە=KTML_Red=ڕ=KTML_End=
جاران دەوترا بەبێ نیشانە، واتە سادە بینووسن بەڵام بە گڕ بیخوێننەوە. بۆ ئەو سەردەمەی کە خەڵک بەس بە دەست دەیاننووسی ڕەنگە ئەوە چارەسەرییەک بووبێت بۆ خێرانووسین، بەڵام ئەوڕۆکە لە دنیای دیجیتاڵیدا کۆدی خۆی هەیە، دوگمەی خۆی هەیە. کە وا بێت:
تێبینی: نابێت (=KTML_Red=ڕ=KTML_End=)ی گڕ لەگەڵ (ڕ)ی سادەدا تێکەڵ بکرێت.
بڕیاری ئەکادیمیای کوردی: هەموو دەنگێکی (=KTML_Red=ڕ=KTML_End=) لە سەرەتای وشەدا گڕە و دەبێت بە (=KTML_Red=ڕ=KTML_End=)ی گڕ بنووسرێت، نەک بە (ڕ)ی سادە، واتە “=KTML_Red=ڕ=KTML_End=” هەم لە سەرەتا و هەمیش لە ناوەڕاست و هەمیش لە کۆتاییی وشەدا دەنووسرێت.
(=KTML_Red=ڕ=KTML_End=) و (ڕ) لە ڕووی ڕێزمانییەوە دوو فۆنیمی جیاوازی زمانی کوردین و لە ڕووی تەکنیکیشەوە لەسەر تەختەکلیلی کوردیی کۆمپیوتەریشدا دوو دوگمەی جیاوازیان بۆ دانراوە و لە سیستەمی یونیکۆدی (نووسە character) جیهانییەکانیشدا دوو ژمارەکۆدی جیاوازیان بۆ دانراوە. هەر بۆیە زۆر گرنگە ئەو پیتانە تێکەڵ نەکرێن چ لە سەرەتا و چ لە ناوەڕاست و چ لە کۆتاییی وشەشدا دەبێت وەک خۆی بنووسرێن. ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە ئەگەر بوترێت بەبێ چوکڵە بینووسن، بەڵام بە چوکڵەدار واتە گڕ بیخوێننەوە. مادام پیتی خۆی هەیە، لە سیستەمی یونیکۆدا کۆدی خۆی هەیە:
سەرەتا: =KTML_Red=ڕ=KTML_End=است، =KTML_Red=ڕ=KTML_End=ێگا، =KTML_Red=ڕ=KTML_End=ۆخ
ناوەڕاست: پە=KTML_Red=ڕ=KTML_End=ۆ، هە=KTML_Red=ڕ=KTML_End=ا، ف=KTML_Red=ڕ=KTML_End=اندن
کۆتایی: شە=KTML_Red=ڕ=KTML_End=، کە=KTML_Red=ڕ=KTML_End=، کو=KTML_Red=ڕ=KTML_End=
[1]