یەک لە گوندەکانی سنووری شارباژێرە، لەڕووی کارگێڕییەوە سەربە شارۆچەکەی چوارتایە، هاوسنووری گوندەکانی
هەباسەگوڵەهەباسەگوڵە و
واژەواژەیە. سەرەتا ناوی (سوورکان)بووە، لە شوێنێک لە پشتی گوندەکەوە، دواتر لەلایەن هەردوو کەسایەتی (شێخ مارف و حاجی ئەحمەد) ئاوەدانکراوەتەوە. دواتر دوو ماڵی لێ نیشتەجێ بووە.
ساڵی
1971 لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلوودا گوندەکە وێرانکراوە. ساڵی
1987 ژمارەی دانیشتوانی 23 ماڵ بووە، گوندەکە سوتێنراوە و دانیشتووانەکەی گواستراونەتەوە. ساڵی
1991 ئاوەدانکراوەتەوە. ئێستا ساڵی
2022 گوندەکە لە 45 ماڵ پێکهاتووە. دانیشتوانەکانی سەرقاڵی ئاژەڵداری و کشتوکاڵن.
[1]