دەقی پەیامەکەی فراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە پەرلەمانی ئێراق:
بۆ/ سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
رۆژی 15ی ئایار ڕۆژێکی گەش و شکۆدارە لەمێژووی کوردستان و تێیدا لەو ڕۆژەداو پێش 60 ساڵ لەمەوبەر یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دامەزرێنراو ئەوەش هەنگاوێکی پێشکەوتنخوازی نەتەوەیی بوو لەمێژوودا، لەم ڕۆژە پیرۆزەدا بەدەرفەتی دەزانین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی کوردستان بکەین و ئەوپەڕی ڕێزو سڵاویان بۆ بنێرین و بەرگریکاری ڕاستەقینەی تەواوی ماف و داواکارییەکانیان دەبین.
مامۆستایان بەردەوام ڕۆڵی پێشەنگیان هەبووە لەپێشکەشکردنی زانست و زانیاری و پێگەیاندنی ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان سەرباری قەیرانەکان و هەموو ئەو کەمتەرخەمییەی دەرهەق بە کەرتی خوێندن دەکرێت، بەڵام مامۆستایان توانییان پارێزگاری لەشکۆو جۆرایەتی خوێندن بکەن.
هەر لەژێر دروشمەکەی سەری بەرزمان بۆ مووچە نەوی ناکەین پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەسەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەین.
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
راگەیاندنی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی لەپەرلەمانی عیراق[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!