دەقی پیرۆزباییەکە:
بەڕ ێز / مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
سڵاوێکی گەرم..
بەڕ ێزان..
سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرجەم لقەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، لە (60) شەستەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕ ێکخراوە تێکۆشەرەکەتان جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕ ێزتان و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەین و خوازیارین ئەم یادە ببێتە هۆی زیاتر خزمەتکردن و هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانی خواستەکانی مامۆستایان.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لێبراوانە درێژەی بە خەبات داوە، لە بواری پیشەی دا زۆر دەسکەوتی پیشەی بەدەست هێناوە و هەمیشە لە خزمەت ئەرکە پیشەی و دیموکراسیەکاندا بووە لەم پێناوەشدا چەندین شەهیدی بەخشیوە و هاوشان لە ناوچە ئازادکراوەکاندا بەردەوام لە هەوڵی پێگەیاندن و پەروەردە کردنی خوێندکار بووە.
هەر بۆیە مامۆستایانی بەڕ ێز دەتوانن شانازی بە خەبات و تێکۆشانی ڕ ێکخراوەکەتانەوە بکەن و زیاتر و باشتر لە دەوری کۆببنەوە و درێژە بە ئەرکی پیشەی و نیشتیمانیەکان بدەن.
دەزانین سەرەڕ ای قەیرانەکان و ئاستەنگەکانی بەردەمتان توانیوتانە لێبڕ اوانە درێژە بە کار بدەن و شکۆی مامۆستایان بپارێزن و ڕ ۆڵی گرنگتان هە بووە لە داڕ شتنەوەی سیستەمی پەروەردە و فێرکردن بەره و پەروەردەیەکی هاوچەرخ و مەدەنیانە.
مامۆستایان لە بارودۆخێکی دژوار و قەیراناویدا ژیان دەگوزەرێنن و کێشەکان تاقەت پروکێنە و پێویستی بە چارەسەری هەنوکەی و جدی هەیە، بۆیە ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە زوترین کات بڕ یاری چارەسەری کێشەکانی مامۆستایان بدات، بە تایبەتی کێشەی موچە و دەرماڵە و دامەزراندن و سەرجەم ئە و کێشانەی ڕ وبەڕ وی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن دەبنەوە.
خۆشەویستان یەکێتی مامۆستایانی کوردستان (مەکتەبی ڕ یکخراوە دیموکراتیەکان) بە ئەرکی خۆمانی دەزانین وەک هەمیشە داکۆکیکاری سەرسەختی مافە ڕ ەواکانتان بین و پاڵپشتی هەنگاوەکانتان دەبین بۆ بەدەست هێنانی سەرجەم داواکانتان.
لە کۆتایدا دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەین و وەک هەمیشە پشت و پەناو داکۆکیکاری ڕ ێکخراوەکەتان و سەرجەم مامۆستایان دەبین........
لەگەڵ ڕ ێزدا
جوتیار نوری
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و
لێپرسراوی مەکتەبی ڕ ێکخراوە دیموکراتیەکان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!