دەقی پرسەنامەکەی بافڵ تاڵەبانی:
بەڕێزان خانەوادەی شاعیری گەورە و ناسراو (موزەفەر نەواب)
بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورە و ناسراوی عیراق (موزەفەر عەبدولمەجید ئەلنەواب)مان پێگەیشت. بۆ ئەم لەدەستدان و خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە، هاوڕێیان و نووسەرانی عێراق دەکەین.
ئەو ڕۆشناییەی عێراق وەک ئەوەی سەرۆک مام جەلال ناوی لێنابوو لەیادناکەین. سەری ڕێز بۆ شیعرە نەمر و هەڵوێستە سیاسییەکانی دژی زوڵم و ستەمی ڕژێمی بەعس دادەنەوێنین و بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
دروود بۆ گیانی ئەو قەڵەمە گەورەیەی مێژووی ئەدەبیاتی عێراق دەنێرین و لەخوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
20ی ئایاری 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!