دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەڕێز/سکرتێر و ئەندامانی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان
بەبۆنەی بیست و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتان، پیرۆزبایی گەرمتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، وەک ڕێکخراوێکی جەماوەریی مەدەنی تایبەت بە توێژی لاوان، لەرێگەی پرۆژ ەو چالاکیەکانیەوە ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی هۆشیاری لاوان و هێنانەدی خەونەکانیان، بۆیە لە ئێستادا پێویستە ڕێکخراوەکەتان، چالاکتر لەجاران بەگوڕو تینەوە خەبات بکات و چوارچێوەی کاری فراوان بکات وببێتە سەکۆی داخوازییەکانی لاوان، هەروەک دەخوازین ڕێکخراوەکەتان لەرێگەی پرۆژەکانیەوە، دۆخ و چارەسەری کێشەکانی لاوان بخاتەڕوو، بەتایبەت دەربارەی دۆزینەوەی هەلی کارو ڕێگری لە کۆچی بە لێشاوی لاوان.
لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!