ناو: شوکر
نازناو: شوکر خەیات
ناوی باوک: محەمەد قادر
ساڵی لەدایکبوون: 1940
شوێنی لەدایکبوون: #خورماتوو#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #18-08-2023#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
شکور خەیات مامۆستای مەقامی کوردی و یەکێک لە هونەرمەندە ڕەسەنەکانی کوردستان، شوکر محەمەد قادر ناسراو بە (شوکر خەیات) لە ساڵی 1940 لە گوندی قەڵغانلووی سەربە شارۆچکەی خورماتوو لەدایکبووە، هەر لە منداڵییەوە دەرکەوتووە کە دەنگێکی تایبەتیی هەبووە، کاتێک منداڵبووە، کە ئەو کات گۆرانی (گیان ئەزیزەکەم) دەرچووبوو ئەو گۆرانییەی چڕیووە، #عەلی مەردان# یش گوێی لێ دەبێت و لەبارەی دەنگییەوە گوتبووی: (ئەم منداڵە دەنگی زۆر خۆش دەردەچێت) . ئیتر لەو کاتە بەدواوە خولیای وتنی مەقامی دەبێت. هاوڕێیەتی لەگەڵ عەلی مەرداندا هەبووە و هاوکاری بووە لەمەقاماتدا.
لە ساڵی 1953 چووەتە دونیای هونەری کوردییەوە و دەستی بە وتنی بەستە و مەقامات کردووە. شوکر خەیات لەپاڵ هونەرەکەیدا لە ساڵی 1957وە کاری خەیاتی دەکات، چونکە نەیتوانیوە بە کاری هونەری بژێوی ژیانی دابین بکات. چەندین شار و شارۆچکەی کوردستان گەڕاوە و چەند ساڵێکیش لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەسەر بردووە.
دوای مانەوەی 11 ڕۆژ لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە لە ڕێکەوتی 18-08-2023 کۆچی دوایی کرد. [1]