ناونیشان: بڕگە و جۆرەکانی لە زمانی کوردیدا
ئامادەکردن: #هەڤاڵ شەمسەدین#
بڕگە: بریتییە لە چەند دەنگێک، کە بەیەکجار لەدەم دێنە دەرەوە.
$جۆرەکانی بڕگە؛$
1- بڕگەی کورت: بریتییە لەو بڕگەیەی، کە پێکهاتووە لە دەنگێکی نەبزوێن و دەنگێکی بزوێنی کورت.
بزوێنە کورتەکان کامانەن؟
بە پێی مەنهەج ئەمانەن:(ە، و، ی، ¡)
نمونە بۆیان: کوڕی منە.
کو/ڕی/م ¡/نە
2- بڕگەی درێژ: بریتییە لەو بڕگەیەی، کە پێکهاتووە لە دەنگێکی نەبزوێن لەگەڵ دەنێگیکی بزوێنی درێژ، یان دەنگێکی بزوێنی (درێژ یان کورت)، لەگەڵ دوو یان سێ دەنگی نەبزوێن.
بزوێنە درێژەکان ئەمانەن: (ا، ێ، ۆ، وو).
$نیشاندانی بڕگەی درێژ بە گوێرەی پێناسەکەی.$
من تۆم خۆشویست.
م¡ن/تۆم/خۆش/ویست
باران خۆشبوو.
با /ران /خۆش/ بوو
(میر، بیر)، یەک بڕگەن، هەرچەندە بزوێنەکەش کورتە، بەڵام بە گوێرەی پێناسەکە، درێژن.
خوارد، یەک بڕگەیە، چوار نەبزوێن، لەگەڵ بزوێنک هاتوون.
$تێبینی؛ بۆچی ئەم بابەتەم نوسی؟$
زۆر مامۆستا و قوتابی کۆلیژ لە گروپەکان هەن، زۆرجار بە گوێرەی مەنهەجی زانکۆ و دیاریکردنی بڕگە لە شیعردا وەڵامی مامۆستایان دەدەنەوە، کە بڕگە لە شیعر و زماندا دووشتی جیان.
بۆ ئەوەی سەر لێشواو دروست نەبێت، لای مامۆستایان، بەتایبەت وانەبێژەکان.
$تێبینییەکی دی، لە مەنهەجی کرمانجی سەروو(ی)، بزوێنی درێژە.$
واتە، بڕگەی کورت ئەمانەن:
کو
خە
م¡
[1]