ناونیشان: مەترسییەکانی سواڵکردن و ئیستغلالکردنی سێکسی لەسەر هەرێمی کوردستان
نووسەر: کاروان زاهیر سابیر
لە ئێستادا بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دیاردەیەکی جیهانییە و هیچ وڵاتێکی جیهان بە تەواوی لە چنگە هەڕەشە ئامێزەکەی ئەم دیاردەیە دوور نییە.
بەڵام ئاستی بڵاوبوونەوەکە لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی دیکە دەگۆڕێت.
عێراق و هەرێمی کوردستان، یەکێکن لەو شوێنانەی کە کاریگەریی خراپی ئەم دیاردانەیان لەسەر بووە و گەشەیان تێداکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی جیهانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ‘ساڵانە هەزاران پیاو و ئافرەت و منداڵ دەکەونە دەستی بازرگانەکان، لە وڵاتی خۆیان و دەرەوە، بە تایبەتی لەشفرۆشی زۆرەملێ، کاری (زۆرەملێ) لەنێویاندا سواڵکردن وە زۆرێک لەو منداڵان و ژنە بەساڵاچووانەی کە لەسەر شەقامەکان سواڵ دەکەن، سواڵکەری زۆرەملێن وە قوربانی بازرگانیکارانن.
لە عێراق، ئافرەتانی عەرەب لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق بە چەندین شێوەی (سیستماتیک) لەگەڵ کۆیلایەتی کۆچبەر و لەشفرۆشی زۆرەملێ و سواڵکەر بازرگانییان لە هەرێمی کوردستان پێوە کردووە.
بۆیە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن لە عێراق و کوردستان بۆتە کارێکی پێویستیی و هەنووکەیی چونکە لەگەڵ فراوانبوونی دیاردەکە، مرۆڤ دەتوانێت درک بە ڕادەی ئەو زیانانە بکات.
لە کاتێکدا ژمارەی سواڵکەرانی لای ترافیک لایتەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. ئافرەتانی گەنج کە منداڵێکیان لەسەر قۆڵە، بەبێ گوێدانە چاودێری تەندروستی منداڵەکە یان خۆیان، لە پلەی گەرمی بەرزی کەشوهەوای سەرما و گەرمدا زیاتر داوای پارە دەکەن کە لە ڕاستیدا دەتوانرێت وەک یەکێک لە شێوازەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە یاخود کۆیلایەتی سەیر بکرێت.
ئەوەش بە هۆی ئەوەی کە سواڵکەرانی کوردستان لەوانەیە ڕۆژانە 100 تا 200 دۆلار پەیدا بکەن،
لەبەر ئەم هۆکارە؛ بازرگانەکان ئەو ئافرەت و منداڵە لاوازانە دەهێنن لە ناوەڕاستی عێراق و وڵاتانی دراوسێ بۆ ئەوەی لە شارەکاندا سواڵ بکەن.
ئەوەی بەپێی لێکۆڵینەوەو توێژینەوەکان ئاشکرابووە، هەندێک لە دایک و باوکان منداڵەکانیان دەنێرنە دەرەوە بۆ سواڵکردن، و ڕێگەیان پێنادەن بچنە ژوورەوە تا ئەو کاتەی پارەی پێویستیان کۆ نەکردۆتەوە. لە کاتێکدا ئەو منداڵانەی کە پێویستە لە قوتابخانە بن یان بە سەلامەتی لە ماڵەوە بن، لە جێگای هەناسەدانی دوکەڵی ئۆتۆمبێل لە جێگاکانیان بن.
بۆیە پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سواڵکردنی زۆرەملێی منداڵان جۆرێکە لە سواڵکردن کە تێیدا کچان و کوڕانی خوار تەمەن ناچار دەکرێن سواڵ بکەن لە ڕێگەی ناچارکردنی دەروونی و جەستەییەوە، وەک لە پرۆتۆکۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پێناسە کراوە، کە گواستنەوە، یان وەرگرتنی منداڵێک بۆ ئامانجی ئیستغلالکردن بە 'بازرگانیکردن بە مرۆڤ' هەژمار دەکرێت. بەم پێناسەیە گواستنەوەی منداڵ بۆ ناوەندێکی شار بە مەبەستی سواڵکردن بازرگانیکردنە بەبێ گوێدانە ئەوەی؛ کە ئایا ئەم پرۆسەیە لەلایەن لایەنی سێیەم یان ئەندامی خێزانەوە جێبەجێ کراوە یان نا.
جگە لەوەش، جاڕنامەی (برۆکسلی یەکێتی ئەوروپا) سەبارەت بە ڕێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە سواڵکردنی منداڵان وەک یەکێک لە جۆرەکانی بازرگانیکردن لەخۆدەگرێت و دەڵێت: بازرگانیکردن بە مرۆڤەکان دیاردەیەکی قێزەونە و نیگەرانکەرە کە پەیوەندی بە ئیستغلالکردنی سێکسی زۆرەملێوە هەیە.
دیاردەیەکی دیکە، خزمەتکارانی ناوماڵ ئەم دیاردەیە لە ئێستادا، زۆر باوە لە هەرێمی کوردستان ئافرەتان لە ئەسیوپیا و ئەندەنوسیا و فلیپین و بەنگلادیش و سۆماڵەوە دێنە کوردستان لە ڕێگەی دەزگاکانەوە (کە من بە شێوەیەکی شەخسی بە بازرگانانیا دەزانم)
چونکە لە ژێر ناوی کاری ناوماڵ یانە لەکاتێکدا لە واقیعەی کە زۆرێک ڕووبەڕووی کاری زۆرەملێ بوونەتەوە لەوانەش ئازاردانی جەستەیی و سێکسی لەنێوا نیشیاندا ئەوانەی کە لە کافتریاکاندا کاردەکەن.
جگە لەوەش؛ کوڕان یا کچانی هەرزەکار بەبێ بانگهێشت پەنجەرەی ئۆتۆمبێل دەسڕنەوە، و داوا دەکەن پارەیان پێ بدرێت بۆ ئەو کارە نەخوازراوە؛ هەرچەندە سواڵکردن یان شوشتنی پەنجەرەی ئۆتۆمبێل، یان فرۆشتنی کلینێکس یان هەر حاڵەتێکی لەم جۆرە لە کوردستان قەدەغەیە.
جگە لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، هەروەها دەبێتە هۆی زۆرێک لە هۆکاری دیکەی، وەک خاوبوونەوەی هاتوچۆ و ڕووداوی نەخوازراویی ئۆتۆمبێل لە کاتێکدا سواڵکەرەکان پەڕینەوەی قەرەباڵغ هەڵدەبژێرن، کە گڵۆپی هاتوچۆ ماوەیەکی زۆری دەوێت بۆ گۆڕانکاری' بە شێوەیەکی مەترسیدار لە ناوەڕاستی ڕێگایەکدا دەبیندرێن لە کاتێکدا ترافیک لایت گۆڕاوە بۆ سەوز.
بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سواڵکەران لە ژێر چاوی پۆلیسی هاتوچۆدا کاردەکەن کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگریان لێ ناکەن، تەنها لە هەندێک ئۆپەراسیۆنی تایبەت نەبێت کە تەنها ناوبەناو ئەنجام دەدرێت بۆ دورخستنەوەی سواڵکەرەکان لە شەقامەکان لە کاتێک داهەندێک لەو ڕەفتارانە سزای یەسایی لەسەرە بەپێی یاسای سزادانی ژمارە 111/ 1969عێراقی، یاسای باری کەسی 188/1959، یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی 8/ 1988وە یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤ 28/2012 لە هەرێمی کوردستان، کە گەورەترین سزایی بۆ تاوانی بازرگانی کردن بە مرۆڤ و کاری هاوشێوە دیاری کردوە. بۆنمونە یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی ساڵی 1988 لە ئێستادابەرکارە لە هەرێمی کوردستانیش لە مادەی سێیەم ئاماژە بەوە دەکات:
سزای زیندانیکردن لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت بەسەرهەر دەڵاڵێک، هاوکارەکەی یان هەرکەسێک هاوکاری کردبێت لە کردەی دەڵاڵی وە مادەی پێنجەم ئاماژە بە وە دەکات هەرکەسێک کە لە شوێنێکدا، نێرێک یان مێیەکی هەژدە ساڵ بهێڵێتەوە، بۆ لەشفرۆشی بە فێڵ، زۆرەملێ، هێز یان هەڕەشە دەبێت سزا بدرێت بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە دە ساڵ زیاتر نەبێت.
ئەگەر تەمەنی قوربانییەکە لە هەژدە ساڵ کەمتر بێت' پانزە ساڵ زیندانی بکرێ. بەڵام لە ڕاستیدا زۆر کەم ئەم یاسایانە جێبەجێ داکرێ جا ج بە هۆیی کەم تەرخەمی داواکاری گشتی بێت یان ناڕوونی یاساکانی بەرکارلەم بارەوە.
لە ڕوانگەی هەموو ئەو هۆکارانە پێویستە لەسەر لایەنی پەیوەندیدارە، هەوڵی جدی بدات بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردە ناشارستیانە.
بۆیە پێشنیارکردنی دانانی یاسایەکی نوێ بەپێویست دەزاندرێ بۆئەو تاوانبارانی کە منداڵ و ئافرەتی گەنج لە ترافیکلایت بەکاربهێنن بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لە ڕێگادا؛ چونکە لە ئێستادا هیچ یاسایەکی باش لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا نییە کە ڕێگە بدات بە پۆلیس منداڵەکان لە شەقامەکان دابماڵی، وە ئەگەر پێویست بوو ببرێنە پەناگەیەکی حوکمی وە لێساندنەوەی مافی سەرپەرشتیی لەو دایک و باوکانەی کە کاری زۆرەملێ بە مندالەکانیان دەکەن.
بەپێی یاسایەکی دەرکراو، ساڵی 1988 یاسای عێراق، کە لەشفرۆشی کردە نایاسایی، بەڵام بەپێی ئەم یاسایە ئەو ئافرەتانەی لە بەرامبەر پارەدا خۆیان دەفرۆشن لەڕووی یاساییەوە بەرپرسیارن بەپێی یاساکە بەڵام ئەم ئەو پیاوانە بە تاوان نازانێت کە پارەی سێکس دەدەن. بە واتایەکی تر، ئەو ئەو ئافرەتانەی کە لە ئێستاوە قوربانی بوون، بە شێوەیەکی یاسایی و سیستماتیکی زیاتر دەبنە قوربانی لە کاتێکدا پیاوان کاریگەرییان لەسەر نییە و بە سادەیی دەتوانن لە یاسا هەڵبێن.[1]