لە ساڵی 1932 لە#کۆیە# لە دایک بووە.
-خوێندنی سەرەتایی لە کۆیە و ئامادەیی لە هەولێر تەواو کردووە .
-لە 1948 چۆتە ریزی پارتی دیموکراتی کوردستان .
-لە 1955 بەکالۆریۆسی لە زمانی ئینگلیزی لە خانەی باڵای مامۆستایان لە بەغداد وەرگرتووە.
-هەر لە ساڵی 1955لە ئامادەیی هەولێر دامەزراوە .
-لە 1958 بووەتە بەرپرسی ناوچەی هەولێر-#پارتی دیموکراتی کوردستان# .
-لە پایزی 1960 لەسەر چالاکیی سیاسی و دوای ئەوەی حکومەتی #عەبدولکەریم قاسم# لە بەڵێنەکانی بۆ کورد و کێشە رەواکەی پاشگەز بوەوە بەفەرمانی حاکمی عەسکەری گیراو رەوانەی گرتووخانەی بەسرا کراوە.
-دوای بەربوونی لە پیشەی مامۆستایەتی سێ ساڵ دوور خراوەتەوە قەزای سوێرە لە خواروی
بەغداد .
-لە 1964 گەراوەتەوە بووەتە بەرێوبەری خانەی مامۆستایان پاشان پەیمانگەی مەڵبەندی مامۆستایان لە هەولێر .
-لە 1959وەکو نوێنەری هەولێر لە کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایانی عێراق بەشداربووە.
لە کۆنگرە ناوخۆییەکانی مامۆستایانی کورد لە 1959-1960لە شەقڵاوە بەشداربووە.
-لە حەفتاکان گەراوەتەوە ئامادەیی کۆیە.
مامۆستا بووە لە ناوەندی جمهوری .
-ئەندام بووە لە یەکێتی نووسەرانی کورد
ڕاوێژکار بووە لە پەرلەمانی کوردستان .
مامۆستا مەجید لەو کاتەی پەروەردەکار و تێکۆشەرێکی دیار بووە لە هەمان کاتیشدا شاعیرێکی هەست ناسکی ئەندێشە قووڵ بووە و
مامۆستا فوئاد ئەحمەد یەکێک بووە لە قوتابیەکانی و شیعرێکی مامۆستا مەجیدی بەناوی(نامەکەت !ئەمیرەکەم)کردۆتە گۆرانی.
لە 1964 لە هۆنراوەیەکی لە سەر داستانی شەری هەندرێن نووسیوە
هەندرێن
هەندرێن بەرزی،شیاوی شانازیی
گەلی کورد ئەمڕۆ بەتۆ دەنازی
هەر کەپکە شاخێک،هەر پەنا بەردێ
لانەی شێرێ بوو سەنگەری مەردێ!
-لە 1964 ژیانی هاوسەری پێکهێناوە لەگەڵ خاتوو پەرژین کچی گەورەی شاعیر(عەونی) و دوو کوڕ و کچێکی هەیە.
-ئەم مامۆستا ناودارە لە 09-04-2012 لە شاری هەولێر بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد و لە گۆرستانی کەسنەزان بەخاک سپێردرا.
بەڵام ناو ناوبانگ و شیعرەکانی بەنەمری دەمێنێتەوە.
ڕۆحی شادی بەهەشت بێت .
شێرزاد رەسوڵ فەقێ
ئەدمینی پەیجی موزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر[1]