کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,720
وێنە
  123,926
پەرتووک PDF
  22,081
فایلی پەیوەندیدار
  125,614
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
زۆرزانیش بەهەڵە دەچێ
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
زۆرزانیش بەهەڵە دەچێ
زۆرزانیش بەهەڵە دەچێ
زۆرزانیش بەهەڵە دەچێ
دەسنووسی مامۆستا #هێمن موکریانی#
شوێنی نووسینی دەسنووسەکه نادیارە.
1972
[1]
وتارەکەی مامۆستای مەزن و زانای کورد #تۆفیق وەهبی# بەڕێزم لە گۆواری پەروەردە و زانستدا وەبەرچاو کەوت و سەرنجی ڕاکێشام. پاش یەک دوو جار خوێندنەوە و چەند جار پێداچوونەوە هەر چۆنێک بوو شتێکم لێ هەڵکڕاند.

خودا مامۆستای گەورەمان ڕاوەستاو و پایە بەرزتر بکا. خۆی ڕێچکەی بۆ شکاندووین و فێری کردووین ڕەخنە بگرین و لە هەڵەی زمان نەبوورین. کە وا بوو ئەگەر کوردێکی ساکاریش ڕەخنەی لە مامۆستایەکی زۆرزان گرت؛ نە بەردی بە کابە داداوە، نە کوفری چوار ئیمامانی کردووە و نە دەبێ سەنگەسار بکرێ. چونکە جاری وایە زۆرزانیش بەهەڵە دەچێ.

پاش شێو و وەرد دانەوەی پوخت و وردی وتارەکەی مامۆستا هاتمە سەر ئەم بڕوایە کە ماشاڵڵا هەزار ماشاڵڵا مامۆستا لەو دووروڵاتە وا لە «زانسستی» خۆیدا سووتاوە و هەڵچزاوە و ئەوەندە توند لەبەر ڕاچووە کە بێ ئەوەی خۆی هەست بکا وەک هەموو ئینسانێک تووشی هەڵە دەبێ، دیارە هەڵەی پیاوی وا بەناوبانگ و جێ گەورەش وەک هەڵەی ئێمەمانان نییە و زیانی گەورە دەگەیەنێ.

لا حیاء فی الدین، پەرژینێکی قایم بێ، وتارەکەی مامۆستام زۆر شپڕزە و شپڕێو هاتە بەرچاو، ڕەنگە دەریای بێبەستێنی زانستی مامۆستا وا شەپۆڵان بدا کە ئەدەبی تێدا نوقم بووبێ و مامۆستا هێندە زمانی بێگانە فێر بووبێ کە کوردییە ساکارەکەی خۆمانی لەبیر نەمابێ. یا ئەوەیان پتر وێدەچێ، زمانی زانا و زمانەوانان لەگەڵ هی بۆرە پیاو و کەڕە کرمانجان فەرق و جیاوازییەکی زۆری هەبێ.

من وام لێک دابۆوە کە مامۆستا لە کاتی نووسینی ئەم وتارەدا بە فارسی بیر کردۆتەوە و بە کوردی نووسیویەتی. چونکە شێوەی داڕشتنی ڕستەکانی زیاتر وەک فارسی دەچن تا کوردی. بەڵام کوردێکی ئینگلیزیزانی خوێندەوار دەیگوت نا مامۆستا بە ئینگلیزی بیر دەکاتەوە و بە کوردی دەنووسێ.

جا هەر چۆنێک بێ قسەی من بێ یا هی ئەو مامۆستا بە فارسی بیر بکاتەوە یا بە ئینگلیزی ئەم ڕاستییە ناگۆڕێ کە ڕستەکانی وتارە بەنرخەکەی مامۆستا زۆربەیان کوردانە دانەڕێژراون و تامی کوردی نادەن دەڵێن نا، فەرموون یەز دوورە گەز نیزیکە ئەم عیبارەتە سەرلەنوێ بخوێننەوە و حوکمی لەسەر بدەن. «لەبەر ئەوە دان نەنان بەهەڵەی زمانیدا پاش ئەوە پێ زانرا گوناهێکە لێ نەبووردنی». جارێ با کارمان بەوە نەدابێ ڕستەکە مەبەست بە دەستەوە نادا و «دان نەنان» مانای ئیعتراف نەکردن و پێ لێ نەنانە، نەک چاو لێ پۆشین و خۆ گێل کردن کە وادیارە مەبەستی مامۆستا بووە. من دەڵێم ڕستەکە کوردانە دانەڕێژراوە و چاکی سەر نەگیراوە. «گوناهێکە لێ نەبووردنی» وشەکانی هەموو کوردین، بەڵام هەر کەس کەمێک فارسی بزانێ تێ دەگا مامۆستا «گناهیست نبخشودنی» فارسی لە مێشکیدا داڕشتووە و گوناهێکە لێ نەبووردنی بە قەڵەمدا هاتووە. دەنا بۆ خاتری خودا کوردی چۆن وا دەنووسرێ؟ وتارە بەنرخەکەی مامۆستا بەداخەوە وشەی کلک و گوێ بڕاو و ڕستەی شێواوی تری تێدا هەن. بەڵام ناکرێ لەسەر یەک یەکی ئەوان بدوێم. کورد گوتوویەتی «چ کەوێژێک چ مەویژیک؟».

شتێکی ترم بەلاوە سەیر بوو ئەویش ئەوەیە مامۆستا کە بە کوردیزانێکی گەورە ناوبانگی ڕۆییوە. چۆنە لەم وتارەدا بێ ئەوەی دامابێ و ناچار بێ وشەی بێگانەی بەکار هێناوە. بۆ نموونە لەباتی «نەتەوە» کە کوردیێکی ڕەسەنە «قەوم»ی عەرەبی و لەباتی «نێوان»، «مەیان»ی فارسی نووسیوە.

دیارە من لەو کەسانە نیم پێم وایە نووسەری کورد هەقی نییە لە کاتی ناچاری و پێویستیدا وشەی بێگانە بەکار بێنێ و هەر کە وشەیەکی بێگانەم لەناو نووسراوێکی کوردیدا ڕەچاو کرد، پێم وابێ ئاسمان کۆڵەکەی پەڕیوە و قیبلە کەچ بووە و پردی قیامەت پساوە.

بەڵام بەو حاڵەوە بە هەقی خۆمی دەزانم ڕەخنە لە مامۆستا تۆفیق وەهبی بگرم، چونکە ئەو لەو کەسانە بوو کە ڕێچکەی پەتی نووسینی تەخت کرد.

من لە سەردەمێکدا خەریکی کوردی فێربوون بووم کە پرشنگی گەلاوێژی گەش خەریک بوو وردە وردە ئاسۆی لێڵ و تەماوی زمانەکەمان، ڕوون و ڕوونتر بکاتەوە و فۆلکلۆری ئەدەبیمان ببووژێنێتەوە و ئەدەبەکەمان بەرەو پێش بەرێ و بەردی بناخەی زمانی یەکگرتووی کوردی دابمەزرێنێ.

کوردی ساکار دەڵێ گوناهێکە بۆ لێ بووردن نابێ، گوناهێکە لێ بووردنی نییە، گوناهێکە ناکرێ لێی خۆش بی. بەبڕوای من ئەو کەسانەی ڕستە لەسەر شێوەی زمانی بێگانە دادەڕێژن پتر زیان دەگەیەنن لەو کەسانەی وشەی بێگانە لە کاردێنن. بەداخەوە دەبێ بڵێم کە ئەم مەترسییە هەڕەشە لە زمانەکەمان دەکا و زۆریشی پەرە گرتووە.

مامۆستای بەڕێز، دیسان نووسیویەتی «من بەم چەند وشە پێشەکییە ویستم زەمین ئامادە بکەم بۆ ئەوە کە گلەیی نەکرێ لێم کە دەس بدەمە کۆڵینەوە لە...»

من جووتیاری کوردم دیبوو زەمین ئامادە بکا بۆ چاندنی توور و گێزەر و چەقاندنی تووتن و تەماتە. بەڵام لە زانای کوردم نەبیستبوو زەمین ئامادە بکا، بۆیە سەرم لێ شێوا و لە دڵی خۆمدا گوتم: خودایا زەمین ئامادە بکەم لێرەدا چ مانایەکی هەیە؟ خودا ڕاوەستاوی بکا مامۆستا لە داوێنی وتارەکەدا مانای لێ دابۆوە.

زەمین ئامادە بکەم: حازر کردن «نەمردین و ئەم جۆرە مانا لێ دانەوەشمان دی» تێگەیشتم مەبەستی مامۆستا دەبێ «زەمینە»ی فارسی بێ کە زۆرجار لە کوردیدا بەکار دەهێندرێ. بەڵام خوا هەقە ئێستاش نەمزانیوە مامۆستا بۆ وەک بەیتاڵی تەڕدەست باسکی لێ هەڵماڵیوە و کلکی پەڕاندووە و نەرگزەی بڕیوە و نژدی کردووە؟

بەڵام هەر لەو کاتەدا مامۆستا و هاوکارەکانی لە دەنگی گێتی تازەدا خەریک بوون فێری کوردیی پەتی نووسینمان بکەن. هەر ئەو پەلە پەلە و کوردیی پەتی نووسینە بوو بەجارێک ڕایەڵ و پۆی تێکداین و سەری لێ شێواندین و شاعیر و نووسەرە لاوەکانمانی بەهەڵە برد، تا گەیشتە جێگایەک شاعیر ببێ بە هەستیار و شێعر ببێ بە هەڵبەست و قافیە ببێ بە سەروا و خزمەت ببێ بە ڕاژە و ئیمزا ببێ بە واژوو و ئێستاش هەر نەبڕێتەوە و تۆزی هەر بکا.

مامۆستا ئەو دەمی ئێمەی فێر دەکرد کە بە هیچ جۆر توخونی وشەی عەرەبی نەکەوین و وامان لێ هات هەرچی عەرەبی نەبوو بە کوردیمان زانی و ئەو خۆ لە عەرەبی پاراستنە سەدان وشەی دزێوی بێگانەی خستە زمانەکەمانەوە کە ئێستا بۆمان لە گێژەو نادرێن. کەچی ئێستا خۆی لەباتی وشەی کوردیی ڕەسەن و کۆن وشەی عەرەبی بەکار دێنێ، ڕەنگە مامۆستا بڵێ ئەم وشانەی من لەکاریان دێنم زۆر سواون و بوونە کوردی. بەڵام منیش عەرزی دەکەم بۆچی وشەی دنیا نەسواو بوو؟ نەببوو بە کوردی؟ هەموو پڕوپیرێژنێک نەیدەزانی؟ ئەی بۆ «گێتی» فارسیت لەجێ دانا؟

با بێینە سەر ڕایەکەی مامۆستا لەسەر پەروەردە و زانست، ئەگەر پێویست بێ، «التربية و المعرفة» ڕاست و ڕاست بکەینە کوردی ئەوە ڕایەکەی مامۆستا ڕاستە نە پەروەردە «التربیە»یە و نە زانست «المعرفة»یە. بەڵام بەداخەوە ئەزیش پێشنیارەکەی ئەوم پێ ڕاست نییە. چونکە نە پەروەریشت بە کوردی دەزانم و نە شناسایی.

پەروەریش ناوە، چاوگەیەکی فارسییە. ئەم ناوە چاوگانەی کە «ش» دەبێتە پاشگریان لە فارسیدا یەکجار زۆرن و تایبەتی ئەم زمانەن. دیارە هاتوونەتە ناو کوردیشەوە، بەڵام زۆر بەهاسانی دەناسرێنەوە، بڕوا ناکەم بەو هاسانییەش کە مامۆستا فەرموویەتی بتوانین بیانکەینە کوردی. یانی بە لابردنی ژێر و زیاد کردنی «ت» شکڵیان بگۆڕین.

بەڵام لەم درۆیەدا من نازانم بەختیاری چۆنیان لەکار دێنن. بەڵام ئەوە چەند ساڵە لە کوردستانی ئێران و عێراقدا وشەی شۆریش بۆتە بنیشتە خۆشکە و لە کەسم نەبیستووە بڵێ شۆڕشت. ئەگەر مامۆستا وەک زمانەوانێک ئەم کارەی پێ ڕەوایە کە زمانی گەلێکی تر بڕووتێنێتەوە و زمانی خۆمانی پێ بڕازێنێتەوە لە چی ڕاوەستاوە هەموو ئەم ناوچاوگانە وەبەر دەستوورەکەی خۆی بخا. کوردی دەوڵەمەند بکا و فارسی لەسەر ساجی عەلی دابنێ. دەنا ئەم کلک پەڕاندن و کلک لێ نانە بێسوودە. جا ئەو دەمی مامۆستا دەتوانێ لەباتی پەروەرشت و شناسایی. ئاموزشت و پەروەرشت پێشنیار بکا. هەم خۆی بحەسێنێتەوە و هەم ئێمە. مامۆستا دەزانێ لە ئێراندا «آموزش و پرورش» ئەوە چەند ساڵە جێگای «تعلیم و تربیت»ی گرتۆتەوە ئەگەر دەستوورەکەی مامۆستا ڕاست بێ فەرقێک لەنێوان «آموزش، گنجایش آلایش، گرایش و پرورش»دا نییە.

لە کوردستانی ئێراندا نەک هەر لە ئەردەڵان بەڵکوو لە زۆر شوێنان وشەی شناسایی بەکار دەهێنن. بەڵام ئەوە بەڵگە نییە بۆ کوردی بوونی ئەم وشەیە. لە کوردستانی عێراقیش بەشی زۆر ئیش بەکار دێنن لەباتی کار، بەڵام ئیش هەر تورکییە.

مامۆستا نووسیویەتی «وشەی زانست لەپاش جەنگی گێتیگری یەکەمەوە بڵاو بۆتەوە لە ناوماندا. بێ ئەوەی لە کوێوە هاتووە و بەپێی کام مادە دروست بووە، ئێمە ئێستا پەیمان بەوە بردووە کە شکلی زانست غەڵەتێکی دەستوورییە. ئەم وشە غەڵەتە، هەبێ و نەبێ لەلایەن کەسێکەوە هاوێژراوەتە زمانەکەمانەوە کە هەرچەندە ئاگادار نەبووە لە فۆنۆلۆژی کورد و فارسی، زۆر بە پەرۆش بووە بۆ بڵاو کردنەوەی کوردیی پەتی لە #سلێمانی#دا ئەو کەسە یا فەیلی بووە، یا کەلهووڕی یا لەکی»

منیش ئەوەندەی لێ زیاد دەکەم و دەڵێم: ئەو کابرایە هەم زۆر گەڕیدە بووە و هەم زۆر بەدەستەڵات چونکە ئەو وشەی هەر لە سلێمانیدا نەکردۆتە باو و بەشێکی زۆری کوردستانی پێ گرتۆتەوە.

دەگێڕنەوە دەڵێن حەریق شاعیری بێبەش و چارەڕەشی کورد، جارێک دەردی دڵی دەکرد و دەیگوت: بۆ پاروە نانێک هەموو گوندێکی کوردستان گەڕاوم بەڵام نازانم سەرم بە هەموو ماڵێکدا کردووە یا نا؟ منیش وەک حەریق گەڕیدەم و هەر لەپشت تەپی تەنیشت #مەهاباد#ەوە تا دەرگەزنی نیزیکی سلێمانیم دیوە و تەماشا دەکەم ئەو کابرایەش دێ بوێری نەکردووە و بە زەبری کوتک وشەی زانستی بەسەر هەموو دانیشتوانی ئەو مەڵبەندە فراوانە دابڕیوە. بەڵام زۆر پێش شەڕی یەکەم ڕاست یا غەڵەت زانست بە مانای عیلم بەشێکی زۆری لە کوردستان تەنیوەتەوە. بەڵام زانست پێم وایە جگە لە مامۆستا بە زمانی کەسدا نەهاتووە منیش نازانم زانست بەپێی کام مادەی دەستووری دروست کراوە بەڵام هەرچی کێشام و پێوام هەر سێ نوختەی لە زانشت کەمتر بوو. نازانم بۆ ئەوەیان غەڵەتە و ئەویان ڕاست.

نووسەر: #هێمن موکریانی#
سەرچاوە: #هەواری خاڵی# [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,743 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | Kurmancî | .institutkurde.org
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: زمانەوانی و ڕێزمان
جۆری وەشان: دەستنووس
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 07-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-10-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,743 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.130 KB 07-06-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.484 چرکە!