#ئامینە کاکە باوە# ئەندامی چالاکی #ناوەندی چاک# بووە ئەندامی پەرلەمانی سوید به و بۆنەیەوە ناوەندی چاک جوانترین پیرۆزبایی لێدەکات.
دوای ئەوەی کە ئامینە کاکە باوە له هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی سوید 2006 لەسەر لیستی پارتی چەپی سویدی توانی دەنگێکی باش بهێنێت، ئەگەرچی دەنگەکانی ئەوکات، نەیتوانی بیگەیەنێتە ناو پەڕلەمانی سویدەوە، بەڵام وەک ئەندامی یەدەگی یەکەم هەڵبژێردرا، ئەوەبوو له ڕۆژی 15-02-2008، بەفەرمی لە لایەن پارتی چەپەوە ئاگادار کراوەتەوە کە دەتوانێت وەکو ئەندامی پەرلەمان لەسەر لیستی ئەوان دەست بەکاربێت.
ئامینە کاکە باوە هەر لە تەمەنی 14 ساڵیدا چەکی فیداکاری و شۆڕشگێری دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵگرتووە، چەندین ساڵ پێشمەرگە بووە لەڕیزەکانی کۆمەڵەدا، دواتر لەساڵی 1992 بۆتە پەنابەر له وڵاتی سویددا و، کار و خەبات و چالاکیەکانی لەم وڵاتەدا لە ناو پارتی چەپی سویددا درێژە پێداوە، کە یەکێک لە پارتە سەرەکیەکانی ئەم وڵاتەیە.
ئامینە لە ساڵی 2006 وە بۆتە ئەندامی چاک و ئێستاش بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی کۆمیتەی سوێدە.
ئامینە کاکە باوە لەچەند ساڵی ڕابوردوودا، توانی کار بۆ ئەوە بکات، کە چەندین وەفدی ڕۆژنامەگەری، سیاسی، کۆمەڵایەتی سویدی سەردانی کوردستان بکەن و لە نزیکەوە بە ئازار و کێشەکانی خەڵکی کوردستان به گشتی و بنەماڵەی قوربانیانی ئەنفال و هەڵەبجە به تایبەتی پێیان نیشان بدات، وە بەردەوام بووە لە خەباتدا بۆ داکۆکیکردن له مافەکانی ژنان و منداڵان و یارمەتیدانی پەناهەندە کوردەکانی وڵاتی سوید، سەرباری ئەوەش بەردەوام ئازاری وڵاتەکەی گەیاندۆتە ناو ناوەندە سیاسیەکانی ئەم وڵاتە.
هەر بەم بۆنەیەوە ناوەندی چاک پیرۆزبایی یەکه بە یەکەی ئەندامان و دۆستان و بنەماڵەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی میللەتەکەمانی پێ ڕادەگەیەنین. دڵنیاشین کە ئەم ئەندامە چالاکەمان هەر وەک چۆن له قۆناخی پێشوودا مەسەلەی تاوانی کۆمەڵکوژییەکانی میللەتەکەی یەکێک لەتەوەری خەباتی سیاسی و ڕۆژانەی بووە، بە ئەندام پەر لەمان بوونی زیاتر خزمەت بەم مەسەلەیە دەگەیەنێت.[1]
ناوەندی چاک
#2008-02-18#