بۆ پاراستنی کلتوری خۆم جلی ڕەسەنی خۆم دەپۆشم
گوڵزار حەمە فەرەج
کلتوری گەلان و سمبولی نیشتمان ڕەنگدانەوەی هاونیشتمانیەکانیەتی بەپێی هەڵسوکەوت و گوزارشتکردن لەدەوربەر و چۆنیەتی پۆشینی جل و بەرگ، میللەتی کوردیش بێبەری نیە لەو کلتورە جوانە و هەمیشە ئاوێتەی سروشت بوە و بەپێی ڕەنگ و جۆر و وەرزەکان و لەگەڵ بەرەو پێشچوونی دورینی جل و بەرگیش بووە، بەسەرنج دانم لە داب و نەریتەکانی کوردەواری و وردو درشت هەر لە دێر زەمانەوە بەرگی دانسقە و جوانترین و بە بەهاترینیان بەکار هێناوە، لەهەموو ساتەکانی ژیانیان ئەگەر خۆش بوبێت یان ناخۆش بوبێت، جل و بەرگیان سیمایەکی جوانی هەبووە، کە لەناو کلتوری کوردیدا ڕەنگدانەوەیەکی جوانی هەبووە و هەیە، وەک ئەسیری شاعیر دەڵێ:
لاوی کوردی من لەبەرکە شاڵی زاخۆ و ئامێدی
گەر تۆ سەد چاتر لە ڕەنگی شاڵی کرمانت دەوێ
تەکنەلۆژیا یەکێک لەو گۆڕانکاریە خێڕاییانەی کە بەسەر کۆمەڵگای هێنا لەهەموو بوار و ئایدیا و ئایدۆلۆژیا و چۆنیەتی ژیانکردن لەهەموو ڕویەکەوە، بێگومان جل و بەرگیش بێبەری نەبوو لەم گۆڕانکاریانە و زۆر خێرا ئەم گۆڕانکاریانەی نیشانی کۆمەڵگەی کوردیدا، لەپێناو پاڕاستنی کلتوری جل و بەرگی ڕەسەنمان ئەبێ جل و بەرگی کوردیمان بڕەو پێبدەین و گوێ لەدەنگی دەرونمان بگرین و ئەم دەنگە دەرونیە بخەینە پێش ئەو هێزە دەرەکیانانەی کە کلتور و ڕەسەنایەتمان دەشوێنن و شوناسمان لێڵ دەکەن، لێرە بەدواوە چەمکی کلتور و ڕەسەنایەتی فەرامۆش نەکەین و نەریتی ڕۆشنبیری کوردی و ئەم پرسە شایەتحاڵێکی لەناو نەچونی ڕەسەنایەتی و گرنگی هەر یەکێکمان بێت، بۆ بەرەو پێشچونی جل و بەرگی کوردی و مۆڕکی کوردایەتی خۆی ون نەکات کە چیڕۆک گەلێک و ئامڕازی سەڕەکی ناساندنی ئێمە بووە بە جیهان و وەک نەریتێکی بەردەوام چاوی لێبکەین شاعیران لەڕەسەنایەتی جل و بەرگی کوردیان کەم نەکردۆتەوە و پیاندا هەڵداوە هەموو کات
هەی کیژە کوردەی کراس عەرعەری
ڕازاویتەوە سەر پەرچەم و لاگیرەت
بەچاوی ڕەش و پەرچەمی ئاڵۆزاوت
بەمێخەک بەند و گێلگێلە و شیلانەی ئاڵت
بەشنە با دەشنێتەوە کرنەک و دەسماڵت
شیرینتری لەئاوی کانیاوی سازگاری وڵاتم
پۆشاکی کوردی هەروەک سورە چنار
لەقەد و باڵات ئاڵاوە
ڕائەبوری و گوزەر ئەکەی دڵی هەزاران لاو ئەدەی بەدەم باوە[1]