ناو: سوهەیل
نازناو: مامۆستا سوهەیل
ناوی باوک: تاهیر عەبدوڵڵا
ڕۆژی لەدایکبوون: #28-08-1967#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
لە ڕێکەوتی 28-08-1967لە شاری هەولێر لە دایکبووە، لە بنەماڵەیەکی پەروەردەیی کە باوکی مامۆستا و کەسایەتییەکی ناوداری شاری هەولێر بووە، لە قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی #مەولەوی# کوڕان خوێندوویەتی هەموو پۆلەکانی ئەو قۆناغە یەکەمی سەر پۆلەکەی بووە، ڕۆژانە لە ناو گۆڕەپانی قوتابخانە سروودی بۆ قوتابییان و بۆ قوتابخانە دەگوتەوە، دواتر چووەتە قۆناغی ناوەندی لە قوتابخانەی (جمهوری) کوڕان ئەو قۆناغەشی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە، دواتر چووەتە ئامادەیی کوردستانی کوڕان کە باشترین ئامادەیی بووە لە ساڵانی 1980-1983 لەو قوتابخانەیە لە بەشی وێژەیی دەرچووە و دواتر لە کۆلێژی ئاداب زانکۆی موسڵ وەرگیراوە لە بەشی مێژوو، ئەو قۆناغەشی بە سەرکەوتوویی تەواوکردووە لە ساڵی 1988-1989.
ساڵی 1992 وەک مامۆستای پسپۆری مێژوو لە هەولێر لە #بەحرکە# دامەزراوە و دواتر لە ساڵی 1994 هاتۆتەوە ناو شار و لە چەند قوتابخانەیەکی ئامادەیی و پەیمانگەی مامۆستایان وانەی گوتۆتەوە و لەوانە ئامادەیی هەڵمەتی کوڕان و ئامادەیی کوردستانی کوڕان.
زۆر حەز و خولیای پەروەردە بووە بۆیە هەر لە سەرەتای کاری فەرمانبەری دا، کاری ڕێکخستن و کارگێڕی لای ئەو گرینگ بووە، بۆیە ساڵی 1996 تا ساڵی 2018 بەردەوام کاری لە کارگێڕی قوتابخانەکان کردووە وەک بەڕێوەبەر یاریدەدەر.
دواتر بووەتە سەرپەرشتیاری کارگێڕی لە پەروەردەی ناوەندی هەولێر، خاوەن گرووپێکی پەروەردەییە بەناوی (هاوڕێیانی پەروەردە) کە ساڵی 2018 دایمەزراندووە و ژمارەی ئەندامانی گەیشتۆتە زیاتر لە 31000 ئەندام.
بەرهەمەکانی
1-#پەروەردەکردنی منداڵ لە سەردەمێکی مەترسیداردا#، کە دەزگای موکریان ساڵی 2010 بەچاپی گەیاندووە.
2- #هاوڕێیانی پەروەردە# ، 2023.[1]