ناو: کەریم
نازناو: تاقانە
کەریم تاقانە (لەدایکبووی سەرپێڵی زەهاو، ڕۆژهەڵاتی کوردستان) نووسەر و وەرگێڕێکی کوردە. تاقانە لە ساڵی 2005ەوە لە وڵاتی سوید دەژی. سەرەڕای ئەوەی وەک مامۆستای زمانی دایک ئیش دەکات، هاوکات خەریکی نووسین و وەرگێڕانە، کە بە زمانی کوردی و سویدی دەنووسێت و بە درێژایی هەشت ساڵیش گۆشەیەکی لە ڕۆژنامەیەکی سویدیدا هەبووە و مانگانە نووسیویەتی. چەند ڕۆمان و دیوانە شیعری لە زمانی سویدییەوە کردوون بە کوردی و چاپ و بڵاو بوونەتەوە.
بەرهەمەکان:
جەللاد؛ پێر لاگەرکڤیست، وەرگێڕان لە سویدییەوە
نەخۆشیی مەرگ؛ مارگرێت دوراس، وەرگێڕان لە سویدییەوە
خۆزگە بەردەکان دەیانتوانی بدوێن؛ ماگدا ئێگێنس، وەرگێڕان لە سویدییەوە
ئێمە لە خەو هەڵدەستین؛ ئێڤا ڕیبیک، وەرگێڕان لە سویدییەوە
ژیانێکی تر؛ دانا ڕەئووف، وەرگێڕان لە سویدییەوە
بیانی؛ تیۆدۆر کالیفاتیدێس، وەرگێڕان لە سویدییەوە
بەفر؛ ماکسێنس فێرمین، وەرگێڕان لە سویدییەوە
هەموو ڕۆژێک ڕێگەی ماڵ درێژ و درێژتر دەبێتەوە؛ فرێدریک بەکمان، وەرگێڕان لە سویدییەوە
ژیانێکی دیکە؛ تیۆدۆر کالیفاتیدێس، وەرگێڕان لە سویدییەوە
سێبەرەکەی مارت؛ ستیگ داگێرمان، وەرگێڕان لە سویدییەوە
خاوەنقەرز، ئاوگوست ستریندبێرگ، وەرگێڕان لە سویدییەوە
سەرم داناوە لەسەر دڵت، کۆمەڵە شیعر، نووسین [1]