ناونیشانی پەڕتووک: مارتینی بەختەوەر
ناوی نووسەر: #جان دۆست#
ناوی وەرگێڕ: #سەباح ئیسماعیل#
نووسەر لە باسی ئەم کتێبە دا دەلێت:لە مارتینی بەختەوەردا، دەمەوێت دژ بە خوێنڕێژی بوەستمەوە، کە هۆیەک نابینمەوە بۆ ئەنجامدانی، هەروەها دژ بە کۆیلایەتیی مرۆڤ و داگیرکاریی خاک و جەنگەکان دەوەستمەوە. لە لایەکی ترەوە دەخوازم بێژم، بەردەوامیی ڕۆژهەڵات لەگەڵ ڕۆژئاوادا جێگەی خۆیەتی، ئاکامی ئەوەش لە هەموو بوارەکاندا بۆ گشت لایەک مایەی خۆشبەختییە. مارتین هەوڵێکی بێئاکامە، مارتین ئەزموونە، ڕاستە ئەو بێ زمان بۆ نیشتمان گەڕایەوە، بەڵام حیکمەتێکی مەزن و زانیارییەکی گەورەی بەدەست هێنا. هیچ نەبێت لە ڕۆحیدا کێشەی ململانێی نەتەوە و مەزهەب و ئایينەکانی چارەسەر کرد. [1]