ناونیشانی پەڕتووک: ماڵە ئەندەلوسییەکە
ناوی نووسەر: واسینی ئەلئەعرەج
ناوی وەرگێڕ: #سەباح ئیسماعیل#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
گرفتی شوناس بووەتە کێشەی سەردەم، کە بەرەو خۆلەناودان ملدەنێت، چونکە شوناسەکانی بە پێوەری سیاسی و ئایدیۆلۆژی چێ کردوون و هیچ تایبەتمەندییەکی ئەو نەتەوانەی لە بەرچاو نەگرتووە، کە خۆی لە ڕایەڵەیەکی کۆمەڵایەتیدا بینییەوە پێکەوە، گرێدراو نەبوون، چونکە لە کۆتاییدا لە بەدیهێنانی هاووڵاتیبوونێک تا بڵێی گرانبەها و بۆ پاراستنی یەکێتیی هاوبەشە گەورەکەی ناوی نیشتمانە پێویست بوو، هاونیشتمانیبوونیش هەموو پێکهاتە ژیارییەکان بە زمان و ڕۆشنبیرییەوە دەگرێتە خۆ، کە بە قووڵی پێکهاتوون، بەڵام ڕۆمانی ماڵە ئەندەلوسییەکە ئاگەداری مەترسییەکی ترمان دەکاتەوە، ئەویش گۆڕینی ناسنامە بریندارەکانە بۆ سەر ناسنامەی بریندارکەر، کە ئەویش لە دۆخی سووڕانەوەیەکی بێکۆتادایە.[1]