ناو: شادان
ناوی باوک: شوکر سابیر
$ژیاننانە$
ناوی تەواوی (شادان شوکر سابیر حەمەخان)ە، لە ساڵی (1984) دا لە شاری #کۆیە# لە دایکبووە، قۆناغی سەرەتایی لە خوێندنگای کۆسرەتی سەرەتایی لە شاری کۆیەدا تەواو کردووە، قۆناغی ناوەندی لە خوێندنگای ناوەندی مهابادی کچان و قۆناغی ئامادەیی لە خوێندنگای ئامادەیی کچان تەواو کردووە، لە ساڵی (2003-2004) لە زانکۆی کۆیە بەشی زمانی کوردی وەرگیراوە، لە ساڵی (2007-2008)دا، لەبەشی زمانی کوردی زانکۆی کۆیەدا بە (پلەی دووەم) دەرچووە، لە ڕێکەوتی (18-03-2009)دا، لە زانکۆی کۆیە دامەزراوە.
لە ساڵی (2011)دا لە خوێندنی ماستەر لە بەشی زمانی کوردی زانکۆی سەلاحەدین وەرگیراوە و لە ساڵی (2013) دا بە سەرکەوتوویی خوێندنی ماستەری تەواوکردووه، ناونیشانی نامەی ماستەرەکەی بریتییە لە: (زمان تێکەڵکردن لە ئاخاوتندا شاری هەولێر بە نمونە)، ئێستاش 2022 خوێندکاری دکتۆرایە لە زانکۆی کۆیەدا.
نوسەر خاوەنی (9) توێژینەوەی زانستییە، کە چوار توێژینەوەیان بە تەنیا هی خۆیەتی و پێنج توێژینەوەشیان بە هاوبەشی لەگەڵ توێژەرانی تردا بە هاوبەشی ئەنجامی داوە، هەروەها خاوەنی پەرتوکێکە کە بە هاوبەشی لەگەڵ (پ.ی.د. هاوژین سلێوە عیسا) کردویەتی، بە ناونیشانی (ئاوێتە بوونی زمانی کوردی و زمانی سریانی لە شاری کۆیەدا).
$توێژینەوەکانیشی بەم ناونیشانانەی خوارەوەن:$
1- هونەری ڕەگەزدۆزی لە شیعرەکانی خادیمدا (حاجی میرزا عەبدوڵڵا) ی کۆیی.
2- ڕێگاکانی گواستنەوەی واتا.
3- مۆری دەنگیی (تایبەتمەندی دەنگی قسەکەر)
4- شیکردنەوەی زمانی مەنەلۆج بەپێی تیۆری کردە قسەییەکان (مەنەلۆجەکانی سابیر عەبدولرەحمان بە نمونە).
$توێژینەوە هاوبەشەکان:$
5- پێکهاتەی زاراوەی پیشە لە شێوەزاری کۆیەدا بە هاوبەشی لەگەڵ (پ.ی.د.ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا)، ئەنجامی داوە.
6- فەرهەنگی بە ساڵاچووان لە شێوەزاری کۆیەدا بە هاوبەشی لەگەڵ (پ.ی.د. ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا) ئەنجامی داوە.
7- ئاوێتەبوونی زمانی کوردی و زمانی سریانی لە شاری کۆیە شیعر بەنمونە. بە هاوبەشی لەگەڵ (پ.ی.د.هاوژین سلێوە)دا ئەنجامی داوە.
8- بەریەککەوتنی شێوەزارەکانی زاری کرمانجی ناوەڕاست لە شاری کۆیەدا. بە هاوبەشی لەگەڵ (م. دەریا سابیر) ئەنجامی داوە.
9- ڕۆڵ و کاریگەری ڕاگەیاندن لەسەر فەرهەنگی زمان. بە هاوبەشی لەگەڵ (م. تەلار سەباح عومەر) ئەنجامی داوە.[1]