دەقی پرسەنامەکەی بافڵ تاڵەبانی:
بەڕێزان بنەماڵە و خانەوادەی سەربەرزی کاک مستەفا سەرگەڵوویی.
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین، کاک (مستەفا سەرگەڵوویی)مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان، هەڤاڵان و هاوسەنگەرانی دەکەین.
کاک مستەفا سەرگەڵوویی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕ بوو، هەر بۆیە بەشێکی زۆری تەمەنی لەپێناو خەبات بۆ خاکی کوردستان و سەربەرزیی یەکێتی بەسەربرد. هەر ئەمەش وایکردبوو خۆشەویستی هەموولایەک بێت.
رۆحی کاک مستەفا سەرگەڵوویی شادبێت و خوای گەورە سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
12ی حوزەیرانی 2022 [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!