دەقی پەیامەکەی ڕەفعەت عەبدوڵا:
هەموو ساڵێک لە 1-6 دا یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەشکۆوە ئەم یادە ئەکەنەوە، یادی یەکێتی یادی خەبات و کۆڵنەدانی نیوسەدەی گەلێکی دابەش و داگیرکراوە دژی داگیرکاری و دیکتاتۆرییەت، لەم یادەدا سەری ڕێز و نەوازش لە ئاست گڵکۆی شەهیدان و ڕابەری شۆڕشی کوردایەتی سەرۆک مام جەلال دادەنەوێنم و سڵاو بۆ ئەو تێکۆشەرانەی کە بێ پشوودان لەم کاروانەدا ڕۆژگاری سەخت و هەورازی زۆریان بڕیووە، دڵنیام بۆ داهاتوو یەکێتی بە بەرنامەی نوێ وە درێژە بەخەبات و تێکۆشان ئەدات، جارێکی تر پیرۆزبێت یادی حیزبی شەهیدان و ئومێدی داهاتومان.
رەفعەت عەبدوڵڵا حەمەڕەش [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!