دەقی پەیامەکەی ئومێد خۆشناو:
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی (47) مین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
ئومێد دەکەین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزەکانی دیکە، بەتەبایی و یەکڕیزیی دەسکەوت و مافی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان بەدەست بهێنن.
لەم یادەدا، وەکو ئیدارەی خۆجێیی هەولێر تەئکید لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان مەڵبەند3ی یەکێتی و پارێزگای هەولێر دەکەینەوە، دەخوازین پەیوەندییەکی تۆکمە و باشمان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکان هەبێت، تاوەکو بتوانین زۆرترین خزمەت پێشکەش بە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان بکەین.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2022.6.1 [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!