دەقی پەیامەکەی پارتی نەتەوەیی کوردستان:
بەڕێز/ جەنابی کاک بافڵ #جەلال تاڵەبانی#/ تێکۆشەر
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
سڵاوی کارو خەبات...
بەناوی سکرتێرو مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی نەتەوەیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەین بەبۆنەی (47) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی تێکۆشەر.
هەموومان دەزانین کەئاراستەی ستراتیژی (ی.ن.ک) و خەباتی شۆڕشگێڕانەی لەسەردەمی شاخدا ببووە مایەی مانەوەی گەلی کوردو بەهێزبوونی باسکی بزووتنەوەی کوردایەتی لەو سەردەمە ناسک و هەستیارو داخراوەدا، ئەمڕۆش کەگەلی کورد بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە قۆناغێکی ئاڵۆزو لێڵ و مەترسیداردایە، ئەوا مانەوەی پێگەی (ی.ن.ک) بەتۆکمەیی و یەکڕیزی و بەبەهێزییەوە لەناو هاوکێشە ناوخۆیی و عیراق و ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان زۆر پێویست و پڕ بایەخە، چونکە (ی.ن.ک) پایەیەکی سەرەکی بزووتنەوەی سیاسی خەڵکی کوردستان و ئاوێتەیەکی سەرەکی سیستەمی سیاسی و فەرمانڕەوایی هەرێمی کوردستانە، بۆیە ئەرکی مێژوویی و نیشتمانیتان لەئەستۆیە کە بیپارێزن.
دیارە لە ساتەوەختی ئەم یادەدا، دیدارێکی گرنگ و مێژوویتان بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا کە بەڕاستی لەم هەلومەرجەدا ئومێدێکی زۆری بە خەڵکی کوردستان بەخشیوە کە دەخوازرێت هەنگاوەکانی داهاتووتان وەڵامدەرەوەی واقیعی سیاسی ئابووری و کۆمەڵایەتی کوردساتن بێت و بشبێتە مایەی چاکسازی گشتی و چاککردنی ژیان و گوزەرانی سەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان بەبێ جیاوازی.
هەروەها ئومێدەوارین لەبەرنجامی بڕیارو ڕاسپاردەکانی دیدارو لەسۆنگەی یادی (47) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندی نێوان لایەنە کوردستانییەکان لەلایەک و پەیوەندی نێوان جەماوەرو لایەنە سیاسییەکان لەلایەکی ترەوە پێشکەوتنی گەورە بەخۆیەوە ببینێت و لە سایەیدا گەرەنتی پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردو چارەسەری کێشەو قەیرانەکان بێتە ئاراوە.
جارێکی تر پیرۆز بێت و هەر سەرکەوتوو بن...
لەگەڵ ڕێزدا...
مەکتەبی سیاسی
پارتی نەتەوەیی کوردستان
1/6/2022 [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!