دەقی پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی:
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتیی دیاری دەڤەری کۆیە و کوردستان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر، خوالێخۆشبوو ڕەفیق عارف ناسراو بە (مام پورزا گوڵەباخ) دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!