دەقی پرسەنامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێز کاک ڕێبوار یەڵدا
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (مارلین یەڵدا)ی خوشکی بەڕێزتانمان پێ گەیشت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت و ڕۆحی خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شاد بێت.
مسعود بارزانی
28ی ئایاری 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!